ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى هاوولاتیێكى كورد له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌
 بە پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى چالاکوانانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران هه‌رانا؛ هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتى شاری ورمێ هاوڵاتیه‌کی کورد به‌ناوی "عه‌بدوڵا که‌ریم پوور" له‌ گوندی "به‌ردیزی" ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن و پاشانیش بۆ شوێنێکی نادیار ده‌یگوازنه‌وه‌. ئه‌و هاوڵاتییه‌ کورده‌ به‌ تۆمه‌تى چالاکی له‌ ماڵپه‌ره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ل یه‌کێک له‌ حیزبه‌ کوردیه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌. هاوکات گیراوێکی سیاسی کوردیش به‌ناوی "یه‌حیا سارخانی"  له‌ دادگای شاری مه‌هاباد به‌ ٧ ساڵ زیندان سزا درا ، ناوبراو ئیستاش له‌ زیندانی شاری مه‌هاباد تووشی نه‌خۆشی چاو بووه‌ و ده‌زگای داد و به‌رپرسانی زیندان رێگری له‌ چاره‌سه‌ری پزیشکی ئه‌و گیراوه‌ سیاسیه‌ له‌ ده‌ره‌وی زیندان ده‌که‌ن.
 صورة
ڕێکه‌و 2014-07-24 12:29:43
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی