په‌روه‌نده‌ى لوقمان و زانیار مورادی لەدادگای "كەیفەری" كەرەج، وەگەڕ خرایەوە
 لوقمان و زانیار موردای دوو زیندانی سیاسیی كورد لەزیندانی رەجایی شاری كەرەج، بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەیان جارێكی دیكە دادگایی كرانەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١‌ی گەلاوێژ دادگای كەیفەری كەرەج لوقمان و زانیار مورادی بانگهێشت و دادگایی كردن. بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لەو دانیشتنی دادگایی کردنی ئەو دوو زیندانییە سیاسییەدا، سصورةاڵح نیكبەخت پارێزەری کورد ئامادە بووە و بەرگریی لە بێ‌‌تاوان بوونی زانیار و لوقمان كردووە. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌، نیكبەخت لەو دانیشتنەدا روو بە دادوەر گوتوویەتی: " من ئامادەم چوار كەس وەكوو شایەت بێنێم كە لەكاتی روودانی كوژرانی كوڕی ئیمام جومعەی مەریواندا لوقمان و زانیار لەوێ‌نەبوونە". دەگوترێت یەكێك لەدادوەرەكان داوای لە ساڵح نیكبەخت كردووە شایەتەكان بە دەزگای قەزایی بناسێنێ‌. لوقمان و زانیار موردادی بە تۆمەتی كوشتنی كوڕی ئیمام جومعەی مەریوان، ساڵی ١٣٨٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كران، تۆمەتێك كە بە بەردەوامی لەلایەن ئەو دوو زیندانییە کوردەوە رەت كراوەتەوە. ئەو دوو زیندانییە هاوكات بە سیخوری بۆ وڵاتی بریتانیاش تۆمەتبار و لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەەوە بە ئێعدام مەحكووم كران.


ڕێکه‌و 2014-07-24 12:34:08
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی