دوو لاوی دیواندەرەیی حوکمی زیندانی کرانیان بۆ برایەوەەزگای قەزایی
رژێمی ئاخوندی ئێران لە شاری سنە، دوو لاوی کوردی بە زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دوو لاوی کوردی خەڵکی شارستانی دیواندەرە لە ئوستانی کوردستان بەناوەکانی "ئەمجەد عەلیزادە و عەبدوڵڵا، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران. دادگای ئینقلابی شاری سنە، عەبدوڵڵای بە ٣ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کردووەو هەتا ئێستاش روون نەبۆتەوە، کە دادگا چ حوکمێکی بۆ ئەمجەد عەلیزادە بڕیوەتەوە. ئەو دوو لاوە کوردە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژێمی ئاخوندی ئێران"یان درابوویە پاڵ و بەو تۆمەتەش دادگایی کراون.
ڕێکهو 2014-08-21 13:10:34
بهشی ( سیاسی )