شكستی وتووێژە ناوەكیەكانی نیۆیۆرك وتووێژە ناوەكیەكەی رژێمی ئاخوندی و وڵاتانی 5+1 كە زیاتر لە یەك حەفتە لە نیۆیۆرك بەرێوە چوو بە بێ هیچ ئاكامێك كۆتایی پێهات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، بەرپرسێكی رژێمی ئاخوندی كە نەیویستووە ناوی بڵاو بكرێتەوە رایگەیاندووە كە، ئەم وتووێژانە پێشكەتنی تێدا نەبووە بە تایبەت لەو بوارانەی كە كێشەیان لەسەر بووە. هەروەها هەر دوو لایەن بریاریان داوە كە لە داهاتووێكی نزیكدا وتووێژەكان درێژە پێ بدەن. جێگەی باسە كە ئەم وتووێژانە بۆ ماوەی هەشت رۆژ لە پەراوێزی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بەرێوە چوو كە تێیدا چەندین كۆبوونەوەی دوو لایەنە و چەند لایەنەی تێدا بەرێوە چووە. صورة ڕێکه‌و 2014-09-28 12:16:16
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی