مانگرتنی 15 زیندانی سیاسی لە زیندانی رەجایی شار 15 زیندانی سیاسی زیندانی رەجایی شار لە نارەزایەتی بە گواستنەوەی 3 كەس لە هاوبەندییەكانی خۆیان بۆ ژوری تاكەكەسی مانیان لە خواردن گرت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، بە نیشانەی نارەزایەتی لەمەڕ گواستنەوەی سێ زیندانی بە ناوەكانی سەعید عابدینی، خالد حەردانی و مۆستەفا ئەسكەندەری بۆ ژوری تاكەكەسی لە رۆژی دووشەممە 19ی خاكەلێوە، 15 زیندانی سیاسی زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە شێوەی هاوبەش مانیان لە خواردن گرتووە. دەگوترێت كە خالد حەردانی بە نەخۆشی زەخمی مەعیدە گیرۆدەیە و تاكوو ئێستا چەندین جار مەعیدەی خوێنرێژی كردووە.صورة ڕێکه‌و 2015-04-11 12:15:18
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی