زیاتر لە 9 ملیۆن نەخوێندەوار لە ئێران بوونی هە یە لە نوێترین راپۆرتی بانكی ناوەندی رژێمی ئاخوندی پشتراست كراوەتەوە كە زیاتر لە 9 ملیۆن نەخوێندەوار لە ئێران بوونیان هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، بانكی ناوەندی رژێمی ئاخوندی رۆژی دووشەممە 5ی گەلاوێژ بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك رایگەیاند كە، 11.2، لەسەد لە كەسانی شەش ساڵ بۆ سەرەوە لە ئێران نەخوێندەوارن كە هیچ سەوادێكیانه نهییە. یەك نیو لەسەد تەنیا دەتوانن بخوێنن و بنووسن، 21 لەسەد مەدرەكی سەرەتاییان هەیە و نزیك بە 43 لەسەد خاوەنی مەدرەكی ناوەندین و 22 لەسەد خوێندنی زانكۆیان هەیە. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، عەلی باقرزادە بەرێوەبەری نێهزەتی سەوادئامووزی، رێژەی ئەو كەسانەی كە هیچ سەوادێكیان نییە 9 ملیۆن و 456 هەزار كەس راگەیاندووە و وتی، منداڵانی كرێكار، منداڵانی كەمئەندام و بێ سەرپەرستان ئەو كەسانەن كە ناتوانن لە ئێران بخوێنن.صورة ڕێکه‌و 2015-07-30 14:50:41
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی