بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەپارێزی لە شاری بانە خاوێنکردنەوەی سەیرانگا و شوێنە سروشتی و گەشتیارییەکان لە لایەن چالاکانی ژینگەپارێزی و رێکخراو خەڵکییەکانەوە لە کوردستان درێژەی هەیە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی خەرمانان لە سەر بانگەوازی ئەنجومەنی "پاژین"ی شاری بانە بەشێک لە لاوانی خەڵکی شاری بانە لەگەڵ خەڵکی گوندی "ساوان" سەر بە بەخشی ناوەندی ئەو شارە بە دروشمی
"پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیان و ئەرکی ئەخلاقی‌یە" چالاکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە بردووە و تێیدا دەورووبەری گوندەکەیان خاوێن کردووەتەوە. ژنان و منداڵانیش بە هەڵگرتنی نووسراوەی تایبەت پشتیوانی خۆیان لەو چالاکییە ژینگە پارێزییە دەربڕیبوو.
گوندی ساوان و دەشتاییەکانی دەورووبەری بە یەکیک لە شوێنە دڵڕفێن و گەشتیارییەکانی کوردستان دێتە ئەژمار.صورة
ڕێکه‌و 2015-09-12 14:47:51
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی