زۆرانبازێكی كورد میداڵی بورۆنزی جیهانی بە دەستهێنا صورةوەرزشكارێكی كورد بە سەركەوتن بەسەر وەرزشكارێكی خەڵكی قەزاقستان توانی پلەی سێهەمی لە كێبڕكێی زۆرانبازیی فەرەنگی جیهان لە وڵاتی ئامریكا(٢٠١٥)بۆ خۆی دەستبەر بكات.یووسف قادریان لە كێشی ٨٠ كیلۆ لە ئێران لەگەڵ وەرزشكارێكی خەڵكی قەزاقستان بەرەووڕو ببووە و لە ئەنجامدا توانی دوو بە سیفر بەسەر زۆرانبازی قەزاقی سەركەوێت و میداڵی بورۆنزی ئەو كێبركێیە بەدەست بێنێت.ئەو وەرزشوانە كوردە لەگەڵ ٢٧وەزشوانی دیكە لە وڵاتانی جیهان لە كێشی ٨٠ كیلو چوونەتە سەر قەپان.یووسف قادریان كە لاوترین وەزشوانی ئێرانی بەشدار لەو كێبڕكێیانە دێتە ئەژمار بە بردنەوەی میداڵی بورۆنزی لە لاسوێگاسی ئامریكا، پلەی نۆیەمی لەئاست جیهان مسۆگەر كرد.یوسف قادریان خەڵكی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی كوردستانە و چەند ساڵێكە لە شاری تاران نیشتەجێیە.یانەی زۆرانبازی فەرهەنگی ئێران لە كۆتایی رۆژی دووهەمی كێبركێی زۆرانبازی جیهان لە لاسوێگاسی وڵاتی ئامریكا بە بردنەوە دوو میداڵی زێو و بورۆنز و بە دەستهێنانی ٢٣ ئیمتیاز دوای وڵاتانی روسیە، ئازەربایجان و ئۆكراین پلەی چوارم لە جیهاندا بۆ خۆی دەستەبەر كرد.وڵاتی ئیڕان لە كێبڕكێ‌كانی ساڵی رابردوو لە زۆرانبازی فەرەنگی بوو بە پاڵەوانی ئەو كێبڕكێیە و لە زۆرانبازی ئازادیشدا پلەی دووهەمی بۆ خۆی دەستبەر كرد ڕێکه‌و 2015-09-12 14:51:49
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی