سەقز بەشانۆ پێشوازیی لە میوانانی نەورۆزیی خۆی کرد



هونەرمەندانی شاری سەقز شانۆیەکیان سەبارەت بە کێشەکانی ناو کۆمەڵگا بەڕێوە برد.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، لە ماوەی پشووی نەورۆزدا، شانۆی "باوکم" لە لایەن کۆمەڵێک لە هونەرمە

ئەو شانۆیە کە نێوەڕۆکەکەی توانجێکی کۆمەڵایەتییە، بۆ میوانانی نەورۆز و خەڵکی شارەکە نمایش دەکرێت. نەوید سووزەنی کە دەرهێنەریی ئەو شانۆیەی لە ئەستۆیە بە ڕاگەینەکانی گوتووە کە؛ نمایشی "باوکم" لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکراوە و ڕوانگەیەکی ڕەخنەیی بۆ کێشەکان هەیە. ئەم شانۆیە هەموو ئێوارەیەک کاتژمێر شەش و نیو، لە پارکی مەولەوی نمایش دەکرێت و تاکوو ١٢ی ئەم مانگە بەردەوامە. شانۆی "باوکم" بەرهەمی هونەریی گرووپی "زریان"ـی شاری سەقزە و هەریەکە لە سەعادەت حسەینی، فەوزیە پەهلەوانی، شاهۆ یارئەحمەدی، نەوید ئەرغەوانی و سەلاحەدین شارعی، تێیدا ڕۆڵ دەگێڕن.هەر لە ڕۆژی ڕابردوودا، شانۆی "شازادە بچکۆلە"، لە نووسینی سێنت ئانتوان ئێگزۆپێری، لە پارکی مەولەویی سەقز نمایش کراوە.
ڕێکه‌و 2016-04-01 20:11:42
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی