مەحكووم كردنی منداڵێكی كورد بە ئێعدام لە زیندانی سنە



كەیۆمەرس نەسیری، مێرمنداڵی كوردی راگیراو لە زیندانی سنە بە تۆمەتی كوشتن لە تەمەنی 17 ساڵیدا بە ئێعدام مەحكووم كراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، كەیۆمەرس نەسیری لە لایەن لقی یەكی دادگای سزادانی سنەوە بە سەرۆكایەتی حامد سۆڵتان بەخش بە ئێعدام مەحكووم كراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، تۆمەتی ناوبراوو ئەوەیە كە لە ساڵی 1393، لە شەرێكی بە كۆمەڵدا كەسێكی كوشتووە. كەیۆمەرس لە بانەمەری 1376 لە دایكبووە و لە كاتی تاوانەكەیدا تەمەنی 17 ساڵان بووە. جێگەی باسە كە چوار منداڵیتر لە زیندانی سنە راگیراون كە لە كاتی تێوەگلان بە تاواندا تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە. سازمانی دیدەبانی مافی مرۆڤ پێشتر لە راپۆرتێكدا رایگەیاندبوو كە تەنیا 5 وڵات تییایاندا منداڵ بە ئێعدام سزا دەدرێت كە ئێران لە پلەی یەكەمی ئەو پێنج وڵاتەدایە.
ڕێکه‌و 2016-04-01 21:36:02
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی