ون بوونی دۆسیەی دادگا، ١٠ ساڵ زیندانی بەدواوە بوو



دادگاییەکەی حوکمی دەرچوونی ٢٥ ساڵ زیندانییەکەی بۆ ٣٥ ساڵ درێژکرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، حوکمی ٢٥ ساڵ زیندانی عوسمان مستەفاپوور لە چەند حەوتووی ڕابردوودا بە کۆتایی دەگەیشت بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی دەزگای دادوەری ئەو ماوەیە بۆ ١٠ ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت.٣ ساڵ لەمەوبەر دادوەرێکی شاری ورمێ حوکمی زیندانیی عوسمان مستەفاپووری بە تۆمەتی " بەشداری کردن لەشەڕی دژ بە سپای پاسداران" بۆ ٣٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری زیاد کرد. هەروەها دۆسیەی دادگایی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە نێو ئارشیوی دەزگای دادوەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا ون بووە ئەوەش لە بڕینەوە و سەپاندنی ١٠ ساڵ زیندانیی کاریگەری هەبووە. ناوبراو کە چالاکی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە، لەماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردووشدا لەهەرچەشنە مەرەخەسی مەرجدار بێ بەش کراوە و بەوتەی برایەکی ئەو زیندانییە؛ عوسمان بەهۆی مانەوەی زیاتر لە دوو دەیە لەزیندان و ئەشکەنجەی مەئموورانی ئەمنییەتی لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا تووشی نەخۆشیی دڵ و هەروەها ئازاری لاق بووە.
ڕێکه‌و 2016-04-02 20:01:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی