لە مانگی سەرماوەزی ساڵی رابردووە لاوێیكی كورد خەڵكی شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەكانەوە دەستبەسەر كراوە و تاكوو ئێستا بنەماڵەكەی هیچ زانیاریێكیان لەمەر چارەنووسی رۆڵەكەیان نیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، پشتیوان نەهرۆیی، لاوی كۆڵبەری دانیشتووی گوندی ئارمەردەی سەر بە شاری بانە لە رێكەوتی 25ی سەرماوەزی 1394، لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەكانەوە دەستبەسەر كراوە و تاكوو ئێستا بنەماڵەكەی هیچ زانیاریێكیان لە هۆی دەستبەسەر كردن و شوێنی راگیرانی رۆڵەكەیان نییە. جێگەی باسە كە لە ماوەی زیاتر لە سێ مانگی رابردوو بنەماڵەكەی سەردانی زۆربەی شوێنە ئەمنییەتیەكانی ئەو شارەیان داوە بەڵام هیچ زانیاریێكیان دەست نەكەوتووە.
ڕێکه‌و 2016-04-06 18:41:25
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی