رێژه‌ی‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ چوارهێندە زیادیکردووە

ژمارەی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەسەروو 35 ساڵیەوە و نەخۆشی شەکرەیان هەیە چوارهێندە زیادیکردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا بڵایکردەوە، کەمبوونەوەی تەمەنی دانیشوانی سەرزەوی و ئەو گۆڕانکارییانەی لە شێوەی خواردن و ژیانی خەڵکیدا هەن، بوونە هۆی ئەوەی نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا ئاستێکی مەترسیدار تۆمار بکات. بە پێی ڕاپۆرتەکە، نەخۆشی شەکرە لە نێوان ئەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو 35 ساڵە بووەتە چوارهێندە  و بەو پێیەش لە کۆی دانیشتوانی جیهان لە هەر 11 کەسدا کەسێک تووشی نەخۆشی شەکرە بووە. هەروەک باسلەوەشکراوە کە زیادبوونیئاستی نەخۆشکەوتووانی شەکرە لە وڵاتە هەژارەکاندا زۆر خێراترە. ساڵانە 1.5 ملیۆن کەس بە هۆی نەخۆشی شەکرەوە گیانیالەدەستەدەن و نەخۆشی شەکرە بە هەشتەمین هۆکاری گەورەی مردن لە جیهاندا هەژمار دەکرێت.
ڕێکه‌و 2016-04-07 19:55:03
به‌شی ( ڕاپۆرت )







سیاسی