وازهێنانی 1285، خوێندكاری كورد لە خوێندن لە ئەم ساڵدا  


لە ماوەی ئەم ساڵی خوێندندا 1285 خوێندكاری كورد لە خوێندن وازیان هێناوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، بەرێوەبەری ئێدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سنە رایگەیاند، سەرەرای ئەوەیكە 1285 خوێندكار لە ئەمساڵدا وازیان لە خوێندن هێناوە،  نزیك بە 60 هەزار كەس كە تەمنیان لە نێوان 10 بۆ 49 ساڵدایە بێسەوادن. بە پێی ئەم راپۆرتە، رەشید قۆربانی وتی، لە ئێستادا 274 هەزار و 116 خوێندكار لەم پارێزگایە سەرقاڵی خوێندنن كە 51،08 لە سەدیان لە كچان پێك دێن. جێگەی باسە كە هەژاری و بێكاری هۆكاری سەرەكی وازهێنانی خوێندكارانی كوردە لە خوێندن كە رژێم هیچ ئاورێك لە چارەسەر كردنی ناداتەوە.

ڕێکه‌و 2016-04-10 20:12:23
به‌شی ( ڕاپۆرت )







سیاسی