راپۆرتی ساڵانەی ئەمریكا: پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە ئێران درێژەی هەیە

دەوڵەتی ئەمریكا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەمەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە جیهان و بە تایبەت ئێران بڵاو كردەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رژێمی ئاخوندی ئێرانی لە پاڵ وڵاتانێك وەك، كوریای باكوور، كوبا، تاجیكستان و چین وەك وڵاتانی ئیستبدادی و دیكتاتۆر ناو لێ بردووە كە بە شێوەی بەربڵاو مافی شارۆمەندان پێشێل دەكەن. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ساڵی رابردووی میلادی لە سێدارەدانەكان لە ئێران درێژەی هەبووە بە شێوەێك كە زیاتر لە 964 كەس لە ئێران لە سێدارە دراون كە 33 حاڵەتی لە بەر چاوی خەڵكەوە بووە. هەروەها لەم راپۆرتەدا باس لە شكەنجەی زیندانیان و بە تایبەت زیندانیانی سیاسی كراوە و رەخنەی توند لە شێوەی ناڵەباری كردار لەگەڵیان كراوە.
ڕێکه‌و 2016-04-15 20:29:36
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی