سێ لاوی كورد لە شاری بۆكان لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەكانەوە دەستبەسەر كران

 

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، رۆژی چوارشەممە 25ی خاكەلێوەی 1395، سێ لاوی كورد لە شاری بۆكان بە ناوەكانی، ئەفشین حەیدەرزادە، حامد حەیدەرزادە و سەعید حەیدەرزادە لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە ماڵەكەی خۆیاندا دەستبەسەر كران. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە كاتی دەستبەسەر كردنی ئەم سێ لاوە كوردەدا ماڵەكەیان لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە پشكنراوە و دواتر ئەو سێ لاوە بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە. جیچگەی باسە كە تا كاتی بڵاو كردنەوەی ەئم هەواڵە هیچ زانیاریێك لەمەر شوێن و هۆكاری دەستبەسەر كردنی ئەم سێ هاووڵاتیە كوردە لە بەر دەست دا نیە.
ڕێکه‌و 2016-04-17 19:58:06
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی