رێکخراوی لاوان سەردانی پێشانگایەکی تایبەت بە کتێبی کوردستانی رۆژهەڵاتی کرد!

لە رێکەوتی ۲٧ رەشەمەی ۱۳۷۹بەشێک لە ئەندامانی رێکخراوی لاوانی خەبات پێشانگای کتێبی ناوەندی وەفاییان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەسەر کردەووە و دەست خۆشی خۆیان بە رێکخەرانی پێشانگاکە وت.

ئەندامان بە خوێندنەوەی کتێبەکان و دانی بۆچوون و سەرنجی خۆیان و هەڵبژاردنی چەندین کتێبی ناوەڕۆک بە نرخ، کۆتاییان بە گەشتەکەیان هێنا.

رێکخراوی لاوان لە درێژەی بەرنامەی پەروەردەیی ئەندامەکانی و بە هەستکردن بە گرنگی و بەرزی رۆڵی کتێب و خوێندنەوە بۆ پێگەیشتنی ووشیاری و کەسایەتی و باری دەرونی لاوان، ئەم سەردانەی رێکخستبوو.
ڕێکه‌و 2019-03-19 14:27:53
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی