به‌رنامه و بـۆچـوونى سـازمـانـى خـه‌بات لــه دامـه‌زرانـه‌وه تـا ئـێسـتـابه پله‌ى به‌رزى شه‌هید گه‌یشتوون و له‌وپه‌رى لێبوورده‌یی و دڵ ئاوه‌ڵه‌یی و گه‌وره‌یی دا به خوێنى خۆیان دارى هه‌زار ریشه‌ى خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانى ئازادى كوردستانیان ئاودێر و تێراو كردووه.
مه‌به‌ست له‌م ووتاره چاوخشاندنێكى كورت به‌سه‌ر سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانى سازمانى خه‌بات له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستایه و وه‌لامى ئه‌و پرسیاره كه ئایا سازمانى خه‌بات به تێپه‌رِینى ساڵیانێكى دوردرێژ په‌یامى شۆرِشگیرانه و خه‌باتى رزگاریخوازانه‌ى راگرتووه و ئایا له دوارۆژى كوردستانى ئازادكراودا چ به‌رنامه و ریگه‌كاریێكى پێیه بۆ خه‌ڵكى كوردستان؟ سازمانى خه‌بات ته‌شكیلاتێك بوو كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى راگه‌یاندنیه‌وه سه‌دان لاو و خه‌باتكارى ولاتپارێزى بۆ لاى خۆى راكێشا و بوو به ناوه‌ندى ئه‌و وزه و پوتانسیه‌لانه‌ى كه به جۆرێك یان فه‌رامۆش كرابوون و یان بۆچوون و مه‌یه‌له‌كانیان كه‌متر سه‌ره‌نجى پێ‌درابوو. له‌كاتێكدا كه كوردستان له‌ژێر توندترین ته‌وژمى سه‌ركووت و جینایه‌تى رژیمى تازه به ده‌سه‌لات گه‌یشتوودا بوو و كاتێكى زۆر له كاتى هاتنه سه‌ر كارى خومه‌ینى و فه‌رمانى جیهاده شوومه‌كه‌ى له كوردستان تێنه‌په‌ریبوو، كۆمه‌ڵیك له مامۆستایانى ئایینى و له سه‌روویانه رێبه‌رى هه‌میشه زیندوو مامۆستا سه‌ید جه‌لال وژماره‌یێك له خوێندكاران و لاوانى رووناكبیرى كوردستان بناغه‌كانى پێكهاتنى سازمانى خه‌باتیان له ژێر ناوى (سازمانى خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تى و ئیسلامى كوردستان) دامه‌زراند. تیژبینى و وردبینى دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌و ته‌شكیلاته له‌هه‌مان رۆژانى سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنه‌وه تا ئێستا كه ماوه‌ى ٣٢ ساڵه جێگه‌ى لێ وردبوونه‌وه و سه‌رنجه. سازمانى خه‌بات به هه‌ست كردن به راستیه‌كانى هه‌ل و مه‌رجى كوردستان به بیر و بۆچوونێكى جیاواز له باقى حیزب و رێكخراوه‌كانى كوردستان هاته ناو گۆره‌پانى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى كورد.
گووتارى زاڵى سیاسی كوردستان و به‌رنامه‌ى حیزبه‌كان له‌و قۆناغه‌ى خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستانى ئێران، به هۆى كاریگه‌ریه‌كانى بلۆكى رۆژهه‌لات و باوبوونى بیرى چه‌پ له نێو چالاكان و سیاسیه‌كانى ئێران گووتارى چه‌پ و كومۆنیستى بوو و ئه‌گه‌رچى بیردۆزى نه‌ته‌وه‌یش ده‌بیندرا به‌لام هه‌مدیسان هێژمۆنى ئه‌ندێشه‌ى چه‌پ و كۆمۆنیستى باڵى به سه‌ر گووتاره‌كانى تردا كێشابوو، له‌م هه‌ل و مه‌رجه كه كوردستان خاوه‌ن پێكهاته‌یێكى سووننه‌تى بوو و بیروباوه‌ر و بۆچوونى دینى به به‌ربلاوى ده‌بیندرا، دامه‌زرێنه‌رانى سازمان به هه‌ست كردن به‌و دۆخه كه‌وتنه بیر دامه‌زراندنى رێكخراوێك كه بانگه‌شه‌ى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرد و هه‌م بیروباوه‌رێكى دینى و به‌تایبه‌تى دینى ئیسلام كه دینى زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردستان بوو كرده‌وه و ئه‌و شێوه هێل و به‌رنامه‌یان له‌كوردستان دامه‌زراند. جێگه‌ى باسه كه ژماره‌یێك له نه‌یارانى سازمان له‌درێژه‌ى ركابه‌رییه ناته‌ندورسته‌كانى حیزبی به مه‌به‌ستى خستنه ژێر پرسیارى ئه‌و ته‌شكیلاته هه‌وڵى خه‌وشدار كردنى و چه‌واشه‌كاریان سه‌باره‌ت به سیماى حه‌قیقى سازمان ده‌دا و له‌ژێر ناوى حیزبی ئیسلامى و توندره‌وى خه‌بات، خه‌بات و بۆچوونه نه‌ته‌وه‌یی و ناسیونالیستى سازمانى خه‌باتیان له‌به‌رچاو نه‌ده‌گرت، له‌كاتێكدا كه مامۆستا سه‌یید جه‌لالى نه‌مر كه خۆى كه‌سایه‌تیه‌كى ئایینى بوو، هه‌میشه روونى ده‌كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر خه‌باتى ئێمه ته‌نیا خه‌باتێكى ئیسلامى و دینى بێ، باشترین شوێن مزگه‌وته‌كانى ناوخۆى كوردستانه و هیچ پێویست به ته‌حموولى ناخۆشی و كێشه‌كانى شه‌رى پارتیزانى وژیانى تاراوگه ناكا. راستیه‌كه‌ى ئه‌وه بوو كه هه‌ر له‌سه‌رتاى دامه‌زراندنیه‌وه بناغه‌ى هه‌ڵسووران و چالاكى سازمانى خه‌بات ، تێكۆشانێكى نه‌ته‌وه‌یی بۆ وه‌دى هێنانى مافه سیاسیه‌كان و دیارى كردنى چاره‌نووسی خه‌ڵكى كوردستان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه هه‌وڵدرا به له‌به‌رچاو گرتنى راستیه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردستان زۆرترین هێزى خه‌باتكار له ناخى كۆمه‌ڵگا په‌لكێشى ره‌وتى خه‌باتى رزگاریخوازانه بكرێ، كه به راستى سازمانى خه‌بات به راگه‌یاندنى خۆى توانى به شێوه‌یێكى به‌رچاو ئه‌و بابه‌ته وه‌دى بێنى و ئه‌و بۆشاییه فیكرییه‌ى خه‌باتى كوردستان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و زه‌رفیه‌تێكى زیاتر به‌ره‌و خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستان راكێشێ و له‌هه‌مان كاتیش‌دا تۆمه‌ته‌كانى خومه‌ینى له‌سه‌ر كافربوونى خه‌ڵكى كورد پووچه‌ڵ بكاته‌وه و ئه‌و پروپاگه‌نده درۆیانه به مه‌به‌ستى شۆردنه‌وه‌ى مێشكى كه‌سانى ده‌مارگرژ و به‌كرێگیراوى رژیمى ئاخوندى بێ كاریگه‌ر بكات.
به‌م شیكردنه‌وه‌یه ده‌رده‌كه‌وێ كه پێكهاتنى سازمانى خه‌بات زه‌وره‌تێكى مێژوویی بوو و به قاره‌مانه‌تى بێ وێنه‌ى پێشمه‌رگه و بیر و زانایی رێبه‌رییه‌كه‌ى درێژه‌ى به‌كارى خۆى دا. یه‌كێك له پێوانه‌كانى گه‌شه‌سه‌ندن و پێگه‌یشتنى مرۆیی له مێژوو دا رێفۆرم و پێداچوونه‌وه و هاوسه‌نگ كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵ و مه‌رجى پێش هاتوویه. هیچ دیارده‌ێك به بێ جووڵه‌یی و دوگماتیزم و داخراوه‌یی ناتوانێ درێژه به ژیانى خۆى بدات و به بێ گومان پێداگرتن له‌سه‌ر مانه‌وه له رابردوو و هه‌لاتن له گۆران له‌ناوچوونى به‌دواوه‌یه و له‌م نێوه‌شدا حیزب پێوه‌ندییه‌كى له‌راده‌به‌درى به پارادایمى رێفۆرم و چاكسازیی و هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رج و گۆرانكارییه‌كانى سه‌رده‌مه‌وه هه‌یه. سازمانى خه‌بات به د‌رك كردن به گۆرانكارییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردستان و ناوچه و جیهان له جه‌ریانى كۆنگره‌ى سێهه‌مى خۆیدا به‌رنامه و رێچكه‌ى رێكخراویى گۆرِى. له‌جه‌ریانى كۆنگره‌ى سێهه‌م له ساڵى ١٣٨٤، سازمانى خه‌بات له حیزبێكى نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامى گۆردرا به ته‌شكیلاتێكى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى كه له‌پێناو دامه‌زراندنى حكوومه‌تێكى دیموكراتیك و پارله‌مانى تێده‌كۆشێ. ئه‌و چاكسازى و ئالۆگۆرانه‌ى له جه‌ریانى كۆنگره‌ى سێهه‌مى سازمانى خه‌بات روویاندا لێكدانه‌وه‌ى جۆراوجۆرى له‌سه‌ر كرا و بۆ زۆر كه‌سیش به‌شتێكى سه‌یر هاته ئه‌ژمار، به‌لام بۆ تشكیلاتێكى رێكخراو و ئه‌مرۆیی و به بوونى بیرتیژى و لێزانى رێبه‌ریى به‌وه‌جى نه‌ته‌نیا ئه‌و ئاڵوگۆرانه دوور له‌چاوه‌روانى نه‌بوون، به‌ڵكو زه‌روره‌تێكى بێ ئه‌م لا و ئه‌و لا و له جێى خۆیدا بوون. سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران ته‌شكیلاتێكى میانه‌ره‌وه به به‌رنامه‌یێكى دیموكراتیك و پێبه‌ند به جارِنامه‌ى گه‌ردوونى مافى مرۆڤ و یاسا مه‌ده‌نى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێز له مافى ئایینه جیاجیاكانى كوردستان و دینى ئیسلام ده‌گرێ و باوه‌رى به به‌رانبه‌رى ژن و پیاو هه‌یه و باوه‌رى به سه‌رجه‌م ئازادییه تاكه‌كه‌سی و گشتیه‌كان به پێى هه‌ل و مه‌رجى كۆمه‌ڵگاى كوردستان هه‌یه و ماوه‌ى ٣٢ ساڵه له‌خه‌باتێكى نه‌پساوه دایه له‌به‌رانبه‌ر دیكتاتۆرترین رژیمى مێژوو و تا گه‌یشتنى خه‌ڵكى كوردستان به سه‌رجه‌م مافه سیاسی و ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگیه‌كانى خۆى و مافى دیارى كردنى چاره‌نووس له درێژه‌دان به خه‌باتى رزگاریخوازانه كۆڵ نادا.
ڕێکه‌و 2012-06-03 06:32:12
به‌شی ( وتار )