په‌نابه‌رێکی كورد له‌ به‌رده‌م un ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

 

 پەنابەرێکی كوردی نیشتەجێی شاری هەولێر كە لایه‌نگری سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێرانە، لەبەردەم  un ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

ئەو پەنابەرە کوردە کە ناوی ( بێهزاد مەحمودی) ناسراو بە محەممەدە، چه‌ندین جار سه‌ردانی نوسینگه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات له‌ شاری هه‌ولێر و داوا دەکات که‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوکاری بکرێت، به‌ڵام وه‌ڵامی نادرێته‌وه‌. سه‌ره‌نجام بە داخەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18-5-2021 له‌ پاش سه‌ردانی باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، به‌ بەرپرسانی بارەگاکەی ڕاگەیاندوە ئەگەر بێت و هاوکاری نەکرێت و داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت، خۆی دەسووتێنێت.

بێهزاد مەحمودی، ناسراو بە محەممەد، لەبەردەم چاوی چەند راگەیاندنێک ئاگر له‌ خۆی به‌ردەدات، و دوای نیوکاتژمێر لە ڕووداوەکە، ئامبوڵانسێکی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پەنابەرەیان گواستووەتەوە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

 

 
ڕێکه‌و 2021-05-18 22:12:44
به‌شی ( هه‌واڵ )







سیاسی