دووشهمه 15 جۆزهردان 2723
رۆژی سێ شەممە ۳ی ئاگوستی ۲۰۲۱ لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ شاندێکی کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوانی خەبات کە پێکهاتبوو لە سارۆ حوسەینی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی لاوان و هەڵۆ حوسەینی، پەژار یوسفی و کەزیە یوسفی ئەندامانی کۆمیتە، بەشداری کرد لە خۆپیشاندانێک کە لە بەرانبەر پاڕڵمانی نۆروێژ كە دژ بە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری نۆی رژێمی ئاخوندی رێکخراوبوو.
داواکایی بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە ئەوە بوو کە تاوانبار ئیبراهیم رەئیسی بە هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و كۆمەڵكوژی تێكۆشەرانی سیاسی لەلایەن دادگا نێودەوڵەتیەکان دادگایی بکرێت.
لە کۆتایی خۆپیشاندانەکە شاندی کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوانی خەبات هەڵۆێستی خۆیان و پێداگریان بۆ بە دادگایی كردنی ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی لە دادگا نێودەوڵەتیەكان ڕاگەیاند و دەستخۆشیان لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە كرد و بە پێویستان زانی کە ئەم جۆرە خۆپیشاندان و رێپێوانانە بەردەوامیان هەبێ.