لاوێك لە ناوچه‌ى دیواندەرە دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا
عەدنان محەممەدی خاوەن بڕوانامەی فەوقە دیپلۆم و سەڵت بووە.

ئەمڕۆ تەرمی ناوبراو بۆ پشکنین رەوانەی پزیشک قانوونیی شاری سنە کراوە.

بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماوەی زیاتر لە ٧ مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ٣١ هاووڵاتیی كورد بەهۆی جۆراوجۆر دەستیان داوەتە خۆكوژی و گیانیان لەدەست داوە.

لە كۆی ئەو رێژەیە، ١٨ كەسیان ژنن و ئەو ١٣ كەسەكەی دیكەش لەناو پیاوان دان.

1111111111


ڕێکه‌و 2012-10-21 09:38:26
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی