سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات له رێوره‌سمى كۆتایی ده‌وره‌یێكى فیرگه‌ى سیاسی نیزامى به‌شدارى كردده‌ستى پێكرد. پاشان به‌رێز عه‌لى به‌هرامى به‌رپرسی ده‌وره‌ى سه‌ره‌تایى سیاسی نیزامى فێرگه و ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى له‌ووته‌یێكدا به‌خێرهاتنى به‌ریز كاك بابه‌شێخى كرد و پیرۆزبایی خۆى به كورِان و كچانى تازه په‌یوه‌ست بوو به ریزه‌كانى سازمانى خه‌بات پێش كه‌ش كرد. پاشان به‌رێز كاك باباشێخ سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات هه‌ر به‌و بۆنه‌وه و له ووتارێكى تێر و ته‌سلدا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌ركى پیروزى پێشمه‌رگایه‌تى و مێژووى ٣٢ ساڵ خه‌باتى نه‌پساوه و كۆڵنه‌ده‌رانه‌ى سازمانى خه‌بات و ده‌ورو كاریگه‌رییه‌كانى هێزى خۆراگرى پێشمه‌رگه‌ى سازمان له جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى كوردستان دا. به‌رێزیان ووتى: گه‌وره‌ترین پشتیوان و پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى سته‌م چێشتووى كوردستان به درێژایی سالانى خه‌باتى مافخوازانه هێزى خۆنه‌ویستى پێشمه‌رگه بووه و ئه‌گه‌ر هێزێكى به‌رگریكارى نه‌ته‌وه‌یی له ژێر ناوى پێشمه‌رگه‌مان نه‌بووایه كوردستان زیاتر له ئه‌مرۆ ده‌كه‌وته به‌رشالاوى نامرۆڤانه‌ى هێزه داگیركه‌ره‌كان. كاك بابه‌شێخ به هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ندین لاپه‌ره له ژیان و سه‌روه‌رییه‌كانى مامۆستاى كۆچكردوومان مامۆستا سه‌یید جه‌لال الدینى حوسێنى و هه‌روه‌ها باقى سه‌ركرده شه‌هیده‌كانى سازمانى خه‌بات ئاماژه‌ى به روحى سه‌داقه‌ت و پاكى و خۆنه‌ویستى له ریزه‌كانى سازمانى خه‌بات كرد و رینوینى دا به پێشمه‌رگه نوێیه‌كان كه ژیان و خه‌باتى ئه‌و نه‌مرانه بكه‌ێنه سه‌ر مه‌شق و چراى رووناككه‌ره‌وه‌ى رێى خه‌باتیان له سه‌نگه‌رى سازمانى خه‌بات دا. سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات وێراى ئاماژه‌دان به دۆخى ناله‌بارى رژیمى ده‌سه‌لاتدارانى ئێران و له‌پێى مه‌رگ بوونى رژیمى ئاخوندى قورسایی ئه‌ركى پێشمه‌رگایه‌تى و خه‌باتى رزگاریخوانه‌ى بیرهێنایه‌وه و ووتى: له‌ئێستا دا له‌گه‌ڵ پێویستیی، بوونى ته‌بایی له نێوان هێزه سیاسیه‌كان، ئه‌ركى پێشمه‌رگه له‌رابردوو، قورس‌تر ده‌بێ و پێویسته به بیروباوه‌ریێكى قایمه‌وه خۆمان بۆ هه‌ر ئاڵوگۆرێك ئاماده بكه‌ین و تا ئه‌و كاته‌ش پێویسته به چه‌كى زانست و بیروهۆشێكى كراوه و وریایی سیاسیه‌وه خۆمان ته‌یار بكه‌ین.
له‌برَگه‌یێكى دیكه‌ى رێوره‌سمه‌كه‌دا كاك هیوا یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌و ده‌وره‌یه په‌یامى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ده‌ره‌وه‌ى پێش كه‌ش كرد كه تێیدا سپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونى مامۆستایانى ده‌وره‌ى تێدا باس كرابوو و هه‌روه‌ها هیواى به‌رده‌وام بوون له خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی له رێزه‌كانى سازمانى خه‌بات خوازرابوو. پاشان كاك كامه‌ران یه‌كێكى دیكه له پێشمه‌رگه تازه په‌یوه‌ست بووه‌كان به‌و بۆنه‌وه شیعرێكى پێش كه‌ش كرد.
برَگه‌ى كۆتایی رێوره‌سمه‌كه دابه‌ش كردنى چه‌كى شه‌رف و كوردایه‌تى بوو له لایه‌ن به‌رێز كاك بابه‌شێخى حسێنیه‌وه.
ڕێکه‌و 2012-06-04 05:44:12
به‌شی ( ڕاپۆرت )