له‌یادى له‌سێداره‌دانى پیشوا قازى محه‌ممه‌د و هاورێیانى دا بۆ پارێزگارى له‌خه‌ڵك و خاكى به شانازییه‌وه هه‌ڵبژارد. له‌كاتى زیندانى بوون و به‌رێوه‌چوونى دادگاییه گاڵته‌جار و بێ بنه‌ماكه‌ى دا ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكیش له موقاومه‌ت و خه‌بات له رێگه‌ى ئازادى گه‌ل و نیشتمان په‌شیمان نه‌بوویه‌وه و به‌ندیخانه و دادگاى دژمنیشى كرده مه‌یدانى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ملهوران و زاڵمان و ره‌وایی داوا و ویسته‌كانى گه‌له‌كه‌ى. شه‌هید كردنى قازى محه‌ممه‌د به هۆى ده‌ورى له‌راده‌به‌ده‌رى له حكوومه‌تى كۆمارى كوردستان یه‌كجار هه‌ژێنه‌ر و به سۆ بوو، به‌لام گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه یه‌كه‌م جارى نه‌بوو له‌گه‌ڵ كاره‌ساتى دڵته‌زینى له‌م جۆره به‌ره‌وروو بێ و بێگومان دوایین كۆستى دڵته‌زینیش نابێ.
داگیركه‌رانى حه‌ق نه‌بیست ئه‌و كاتیش وه‌ك هه‌موو جارێك به بێ ئه‌وه‌ى كه بۆ ساتێكیش بیر له شۆرِش و راپه‌رِینى خه‌ڵكى چه‌وساوه‌ى كورد بكه‌نه‌وه و روویان له ئیعدام و كوشتنى سه‌ركرده و به‌رێوه‌به‌رانى شۆرِش و سه‌رهه‌ڵدانه‌كه كرده‌وه و به خه‌یاڵى خۆیان كۆتاییان به ئاژاوه و سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و گه‌له هێناوه، به‌لام به شانازییه‌وه گه‌لى كورد له تاڵترین و ناخۆشترین كاته‌كانیش دا نه‌به‌زیوه و له‌دواى هه‌ر شكستێك بیرى له هه‌ستانه‌وه و تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌ره‌و لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن كردۆته‌وه. به‌لام سه‌ره‌رِاى ئه‌و ئاسته‌به‌رزه له ووشیارى و زیندوویی گه‌له‌كه‌مان مه‌خابن رووحى ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌رابردوو و هه‌ڵه‌كان مان یه‌كجار لاواز بووه و هه‌ڵه و كه‌م كورییه‌كان بۆ چه‌ندین جارى یه‌ك له‌دواى یه‌ك دووباره كراونه‌ته‌وه و به ساكارى به‌سه‌رى دا تێپه‌ریوین.
مێژووى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لى كورد پرِه له‌و سه‌ركردانه‌ى كه په‌یامهێنه‌رى خه‌بات و شۆرِش و خۆراگرى بوون له‌به‌رانبه‌ر ملهوراندا و ژیان و گیانیان بۆ وه‌دى هێنانى ئازادى و ئاسوده‌یی نه‌ته‌وه‌یی فیداكردووه، به‌لام به‌داخه‌وه كه‌مترین سوود له ته‌جروبه و رێنوینى و شێوه و مێتۆدى كاركرد و خه‌باتیان وه‌رنه‌گیراوه و ئه‌و جۆره‌ى كه پێویست بووه په‌یامه‌كه‌یان نه‌كراوه به چۆڵه چراى رێگه‌ى ئازادیخوازى.
پێشوا قازى محه‌ممه‌د له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ى دا ده‌فه‌رمووێ: دوژمنه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆرن و زۆردارن، توانایان هه‌یه‌و بێ ره‌حمن. ره‌مزی سه‌ركه‌وتنی ئیوه له یه‌كگرتن دایه، ته‌نیا یه‌كگرتنه له به‌رابه‌ر ئه‌و هێزه زۆردارانه‌دا، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نه‌بێ هه‌میشه له ژێرده‌ستی دایه. ئه‌وه په‌یامه راسته‌قینه‌یه كه قازى محه‌ممه‌د له‌دواى خۆى بۆ رۆڵه‌كانى كورد به جێى هێشت و رێنوێنى كردن. هه‌روه‌ها فه‌رمووى له‌دواى ئیعدامى من له هه‌ر دڵۆپه خوێنێكم قازى محه‌ممه‌دێكى دیكه سه‌ر هه‌ڵده‌دا و خه‌بات بۆ ئازادى درێژه‌ى ده‌بێ.
هه‌ر چه‌ند له‌چاو رابردوو، دۆخى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی پتر به‌ره‌وپێش چووه، به‌لام حاشا هه‌ڵنه‌گره كه هه‌نووكه‌ش هه‌نگاوى جیددى له‌پێناو پێشخستن و گه‌شه‌پێدانى خه‌باته‌كه‌مان ماوه و پێویسته ته‌واوى هه‌وڵ و توانا‌مان له‌و رێچكه و رێبازه دا وه‌گه‌رِ خه‌ین و به یه‌كریزى و ته‌بایی روحى پێشوا و هاورێیان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كوردستان خوشحاڵ و ئاسووده راگرین.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له ساڵیادى له‌سێداره‌دانى پێشوا قازى محه‌ممه‌د و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كۆمارى كوردستان سلاو و درود ده‌نێرێ بۆ روحى پاكى ئه‌و شه‌هیدانه و هیواداره له داهاتووێكى نزیك به ته‌بایی و یه‌كریزیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان كۆتایی به ته‌مه‌نى شوومى رژیمى ئاخوندى بێ و سه‌رجه‌م مافه ره‌واكانى گه‌لى كورد و كوردستانى ئازیز ده‌سته‌به‌ر بكرێ.
درود بۆ روحى پاكى پێشوا قازى محه‌ممه‌د و شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
١٠ى خاكه‌لێوه ١٣٩١
ڕێکه‌و 2012-06-04 05:44:40
به‌شی ( هه‌مه‌ڕه‌نگ )