راگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ى یه‌كه‌مین ساڵیادى دامه‌زرانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێرانبه‌تایبه‌ت لاوان گرتووه، به‌رجه‌سته و به پراكتیك بۆ كاڵ كردنه‌وه و نه‌هێشتنیان هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.
ئه‌وه‌ى روونه لاوان له كۆمه‌ڵگاى كوردستاندا فشارى ئابوورى، سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگییان كه‌وتۆته سه‌ر و رۆژ له دواى رۆژ به‌ره‌و رووى دیارده و حاڵه‌تگه‌لى نه‌خوازراوى نوێ ده‌بنه‌وه كه به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌و دیارده و كێشانه له سیاسه‌ته‌كانى رژیمى ئێران له كوردستاندا سه‌رچاوه ده‌گرێ، و راسته‌وخۆ لاوان ده‌كاته ئامانج.
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وسه‌رچوونى فشاره‌كان، لاوانى كورد رۆژ له دواى رۆژ به برشتر له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانى رژیمدا ده‌وێستنه‌وه، به‌شێكى به‌رچاو له لاوانى شۆرشگێرى كوردستان روو له هێز و لایه‌نه شۆرشگێرِه‌كان ده‌كه‌ن و چه‌كى كوردایه‌تى و خه‌بات دژ به دیكتاتۆرى هه‌ڵده‌گرن. به‌شێكى دیكه له لاوانى به‌هه‌ست و ماندووى نه‌ناس له كوردستاندا رۆژانه به شێوه‌گه‌لى جیاجیا‌و به رێگه‌ى دامه‌زرانى رێكخراو و ناوه‌ندى مه‌ده‌نى جۆراوجۆر كار بۆ بردنه پێشى ئاستى هوشیارى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن و نافه‌رمانى مه‌ده‌نى ده‌كه‌نه شێوه‌ى خه‌بات و تێكۆشانى خۆیان.
به خۆشیه‌وه له چه‌ند ساڵى رابردوودا كارى رۆشنبیرى و فه‌رهه‌نگى و ئه‌ده‌بی به‌شێوه‌یێكى به‌رچاو په‌ره‌ى ساندوه كه لاوانى رۆشنبیرى گه‌له‌كه‌مان ده‌ورێكى كاریگه‌ریان له‌و هه‌ولانه‌دا هه‌یه و جێگه‌ى ده‌ست و خۆشى و ماندوونه‌بوونیه.
هه‌ر له كۆن تا ئێستا لاوان، هێزى بزوێنه‌ر و دینامیكى بزوتنه‌وه‌ى مافخوازانه‌ى گه‌له‌كه‌مان بوون و له‌و هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌ى كه هاتۆته ئاراوه لاوان زیاتر له رابردوو به هه‌ستكردن به به‌رپرسایه‌تى هاتوونه مه‌یدان و دژ به دیكتاتۆرى زاڵ به سه‌ر ئێران و كوردستان، هه‌نگاو ده‌نێن، و بۆ تۆكمه‌كردنى رێزه‌كانى خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته دامه‌زرانى رێكخراو و ناوه‌ندى جیاجیا و به ئامانجى نوێ و مودێرن، بۆوه‌ى له داهاتوودا ده‌ور و نه‌قشى زیاتریان هه‌بێ له ناوه‌نده‌كانى برِیاردان و هه‌نگاونان له راستاى دابین بوونى ته‌واوى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به پله‌ى یه‌كه‌م و مافه‌كانى لاوان له كۆمه‌ڵگاى كوردستان و سرِینه‌وه‌ى كه‌لتوور و داب و نه‌ریته كۆن و به‌سه‌رچووه‌كان.
هه‌ر له‌و پێناوه‌دا ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران، له یه‌كساڵى رابردوودا هه‌نگاوى باشى هه‌ڵگرتووه بۆ به‌ره‌و پێش بردنى خه‌باتى لاوانه له كوردستانى ئێران‌دا، وه‌ك رێكخراوێكى ئه‌كتیڤ له مه‌یدانى كرده‌یی و پراكتیكدا بوونى خۆى چه‌سپاندوه و له ئێستادا وه‌ك رێكخراوێكى جێ كه‌وتوو و دیار تێكۆشانى خۆى به‌ره پێش ده‌بات.
كارنامه‌ى كار و فه‌عالیه‌تى ناوه‌نده‌كه‌مان سه‌لمێنه‌رى ئه‌و راستیه‌یه كه له ماوه‌ى یه‌كساڵ ته‌مه‌نى دا چه‌ندین كار و هه‌نگاوى گرینگ و به‌جێى وه‌ك به‌ستنى كۆرِ و سیمینارى جۆراجۆر له سه‌ر مه‌سه‌له گرینگ و ئه‌ساسیه‌كان و ئه‌ندامه‌تى له كونفرانسى لاوانى چوارپارچه‌ى كوردستان، ناوه كه كاردانه‌وه‌ى باشى هه‌بووه له سه‌ر لاوان له ریزه‌كانى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران‌دا.
هیوادارین دووهه‌م ساڵى ته‌مه‌نى ناوه‌نده‌كه‌مان كار و چالاكى و ده‌سكه‌وتى باشى بۆ لاوانى كوردستان به دواوه بێ و به پشتئه‌ستوورى به هێزى له بن نه‌هاتووى لاوان كار بۆ ته‌واو كردنى پرۆژه‌كانمان ده‌كه‌ین.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازى گه‌له‌كه‌مان له كوردستانى ئێران
سلاو و درود بۆ لاوانى شۆرشگێرِ و فیداكارى كورد
پیرۆز بێ ١١ى بانه‌مه‌رِ ساڵیادى دامه‌زرانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى
ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
١٠/٢/١٣٩١ ڕێکه‌و 2012-06-04 10:55:18
به‌شی ( به‌یاننامه )