حاجی قادری خۆالێخۆشبوو یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه خۆشناوه‌كانی ناوچه‌ی بانه بوو كه هه‌تا ئه‌و ساته‌ی له ژیان دا بوو خه‌مخۆر و دڵسۆزى نه‌ته‌وه‌كه‌ی و سازمانى خه‌بات بوو و به هۆی كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی به‌رزی كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌ی كۆچه‌كه‌ی بۆ زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه دڵته‌زین بوو.
پرسه‌و سه‌رخۆشی له خزم و كه‌س و كاری خوالێخۆشبوو حاجی قادری ره‌عنایی ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره داواكارین به‌هشتی به‌رین دوا مه‌نزلی بی و سێبووری خزم و كه‌سه‌كانی بێ.
انالله و انا الیه را‌جعون