رژێمی ئه‌سه‌د كۆمه‌ڵكوژیه‌كی نوێی ئه‌نجامدا محه‌مه‌د سه‌رمینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا، به كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی راگه‌یاند: دوێنی له لایه‌ن سوپا و به‌ڵته‌چیه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه، كۆمه‌ڵكوژیه‌كی نوێ له گوندی قه‌بیر رویدا، كه زۆربه‌یان به چه‌قۆ كوژراون و ده‌یان منداڵی تێدایه، ته‌نانه‌ت منداڵی ته‌مه‌ن دو ساڵ. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌دا ٢٤ كه‌سی خێزانێكی تێدایه، دوێنێش كوشتاری خۆپیشانده‌رانی سوریا گه‌یشتوه‌ته ١٤٠ كه‌س. وه‌ك هه‌مو كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی پێشوش، رژێمی ئه‌سه‌د ره‌تیكرده‌وه دوێنێ كۆمه‌ڵكوژی له‌و شێوه‌ی ئه‌نجامدابێت. جێی ئاماژه‌یه دو هه‌فته پێش ئێستا رژێمی ئه‌سه‌د، كۆمه‌ڵكوژیه‌كی هاوشێوه‌ی له ناوچه‌ی حوله‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش، چه‌ندین وڵات باڵوێزی سوریایان له وڵاته‌كانیان ده‌ركرد.
ڕێکه‌و 2012-06-07 13:58:36
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )