دوو لاوی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، وریا فه‌ره‌جی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ كورِی عه‌بدوڵڵا و پشتیوان ئه‌فسه‌ری ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ كورِی زۆراب خه‌ڵكی مه‌ریوان رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردان له سنووری "پیران" له كاتی گه‌رِانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌واڵنێری كوردپا له‌زاری كه‌سانی ئاگادار له‌و رووداوه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه، یه‌ك له‌و لاوه گیراوانه به‌ناوی وریا فه‌ره‌جی له هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی كرێكاری بووه و پشتیوان ئه‌فسه‌ری یه‌كێك له هاورِێیانی كه هاتووه به شوینیدا كه پێكه‌وه بۆ شاری مه‌ریوان بگه‌رِێنه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر سنوور ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له هۆكاری گیران و شوێنی به‌ندكرانی ئه‌و دوو لاوه كورده زانیارییه‌ك له

به‌رده‌ستدا نیه.
ڕێکه‌و 2012-06-11 14:05:45
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )