پشت‌راست كردنه‌وه‌ى ١٠ ساڵ زیندان بۆ زیندانیكى سیاسى ژن ئه‌وین له لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه پشت‌راست كراوه. به پێى راپۆرتى كۆمیته‌ى هه‌واڵنێرانى مافى مرۆڤ مۆرادى له رێكه‌وتى ١١ ى خه‌رمانانى ١٣٩٠ له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بۆ زیندانى ئه‌وین گویزرایه‌وه. ناوبراو به تۆمه‌تى هاوكارى له‌گه‌ڵ سازمانى مۆجاهدینى خه‌لق ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و له لایه‌ن لقى ٢٨ ى دادگاى شۆرشى تاران به سه‌رۆكایه‌تى قازى مۆقه‌یسه به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خۆدا و په‌یوه‌ندى به گروپى مه‌عاندى نیزام به ١٠ ساڵ زیندان و دورخستنه‌وه بۆ زیندانى گه‌وهه‌رده‌شت مه‌حكوم كرا. ناوبراو دواى ده‌ستبه‌سه‌ر كردن بۆ ماوه‌ى ٧ مانگ له به‌ندى ٢٠٩ زیندانى بوو، له سه‌رماوه‌زى ٩٠ بۆ به‌ندى گشتى زیندان گویزرایه‌وه.
ڕێکه‌و 2012-06-11 14:45:33
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )