راگه‌یێندراوی فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستانی ئێران نه‌یتوانیبوو ده‌ست به سه‌ر كوردستاندا بگرێته‌وه و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان له چالاكیێكی به‌رچاودا بوو له كوردستاندا و هێزه‌كانی رژیمیان به ته‌واوی ته‌نگه‌تاو كرد بوو و هێزی لاو ببووه مه‌ترسیێكی جیددی بۆ بوونی رژیم و داروده‌سته‌كانی له كوردستان، هه‌ر بۆیه رژیم له چه‌ندین پیلانی جیاجیا وه‌ك تۆڵه كردنه‌وه له بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و لاوان به تایبه‌تی ده‌ستی دایه گرتن و زیندانی و ئێعدامی رۆڵه شۆرشگێڕه‌كانی كوردستان.
ئێعدام وه‌ك ته‌نها ئامرازی سه‌ركوت و كوشت و بڕی لاوان و خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و مۆره‌كانیه‌وه، هه‌ر له شه‌ڕی سێ مانگه‌ی كوردستان له زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كان به به‌ربڵاوی به‌رێوه‌چوو و تیایدا به هه‌زاران كه‌س ته‌نها به تاوانی نا گوتن به دیكتاتۆری و ئازادیخوازی و داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان، ره‌وانه‌ی جوخه‌كانی ئێعدام و یان به قه‌ناره‌وه كران یان درانه به‌ر ده‌سترێژ.
مه‌هاباد كه هه‌ر له كۆنه‌وه سه‌نگه‌ری ئازادی ویستی و فیداكاری و شۆرشگێری، خه‌ڵكی كوردستان بووه، به هاتنی رژیمی دواكه‌وتووی ئێران جارێكی دیكه بووه سه‌نگه‌ری خۆراگری و به‌ربه‌ره‌كانێی داگیركه‌ران، هه‌ر بۆیه رژیم له پیلانێكی شوومدا ژماره‌یێك لاوی ئه‌و شاره‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كرد و له دوای شانۆیێك به ناوی دادگا له شاری ته‌ورێز، حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاندن.
رژیم به شه‌هیدكردنی ئه‌و 59 لاوه‌ی شاری مه‌هاباد لاپه‌ره‌یێكی ره‌شی دیكه‌ی بۆ خۆی تۆمار كرد و ئه‌و راستیه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت لاوان سه‌لماند كه تا سه‌ر و سه‌ركه‌وتن و رووخانی ئه‌و رژیمه ده‌بێ كوره‌ی خه‌باتی كورد به‌رده‌وام بێ و شێلگیرانه‌تر له رابردوو تاو بده‌نه شۆرش و به‌ربه‌ره‌كانێ دژ به‌و رژیمه و هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو لایێكی روون كرده‌وه كه داواكانی بزوتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد داواگه‌لێكی ره‌وا و به‌رحه‌قن.
فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستانی ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌حكوم كردنی ئه‌و جینایه‌ته و باقی جینایه‌ته‌كانی رژیمی ئێران له كوردستان، داوا له تێكڕای لاوانی شۆرشگێری كوردستان ده‌كا كه ریزه‌كانی خۆیان بۆ دژایه‌تی داگیركه‌رانی كوردستان زیاتر له رابردوو یه‌كبخه‌ن.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی داگیركه‌ر و دیكتاتۆری ئێران
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد
فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستانی ئێران
ڕێکه‌و 2012-06-02 18:34:26
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )