جۆرەکانی وێنەی جوڵاو
ئەتوانرێ جۆریک لەجۆرەکانی وێنەی جوڵاو ، بەدەست بھێنرێ و، دروست بکرێ بێ ھیچ ھۆکارێکی تەکنیکی ، ئەمیش لە ڕێگەی پشت بەستن بە ھۆکارێکی سادە کە ناوئەبرێ بە : پەڕاوی سەیرکردنی خێرا ، کە کۆمەڵێک وێنەی ھێڵکارییە (الاستکشات)، لە چەند لاپەڕەیەکی یەک لە دوای یەکدا ، ھەریەک لەدوای ئەویتردا لە شێوەی زنجیرەیێکی ڕووندا جا لە کاتی ھەڵدانەوەی پەڕاوەکان بەشێوەیێکی خێرا ، وا دەرئەکەوێ کە دەجوڵێ. بەر لە ئامادەکاری وێنەی جوڵاو ، ئەبێ داڕشتن و، چیڕۆکێک ھەبێ ھونەرمەندێکی دیمەن نووس دایرشتبێ ، جا ئەم شتە ئامادە ئەکات کەپێی ئەوترێ : تابلۆی زنجیرەی دیمەنەکان، کەلە شوێن و لەبری سیناریۆی فیلمەکەیە، بەڵام لە کاسێتێکی گەورەی ڤیدیۆیی وێنەی گاڵتە ئامێز دەچێ ، پێک ھاتووە لە وێنەی ھێلکاری دیمەنە یەک لە دوای یەکەکانی چیڕۆکەکە ، کە ڕستەی گفتوگۆێ دایەلۆگەکانی تایبەت بە ھەردیمەنێکی ، لەسەر چاپکراوە.
لە دوای ڕەزامەندی دەرھێنەر و ھونەرمەندانی تر لە سەر ناواخنی تابلۆی دیمەنەکان ، دەست ئەکرێ بەتۆمارکردنی میوزیکی وێنە گرتنەکە ، بەیەک لەدوای یەکدا ھاتنی زنجیرەی دیمەنەکان بە وردی ، بۆ یەکبوونی ئاوازە میوزیکییەکان و، پارچە زنجیرەی جووڵەیی فیلمەکە . ڕێگایێکی تریش ھەیە کە دەرھێنەری فیلمەکان ئەیگرنە بەر ئەویش ڕێگای بەکارھێنانی شریتی پیشاندان (شریگ العرچ) کە شریتی وێنەکانە و، بەھۆیەوە ژمارەی چوارچێوەی فیلمەکان دیاری ئەکرێ ، کەھەر وشەیێک لەدایەلۆگە تۆمارکراوەکە دەرئەبڕدرێ. لەدوای ئەم ھەنگاوە پێش دەستیانەیش ، ھونەرمەندان دەست ئەکەن بەتەواوکردنی فیلمی وێنە جووڵاوەکان بە یەکێک لە شێوازەکانی ئەم کارە .
وێنەی جوڵاو کاغەزی سلیلۆز، باوترین جۆرە کە بەھۆیەوە وێنە جووڵاوەکانی پێ دروست بکرێ ، لەوانەشە بەرھەمھێنانی فیلمێکی ڕێکوپێکی وێنە جووڵاوەکان بەدرێژی ، ھەزارەھا وێنەی جیاکراوەی بوێ و، سێ ساڵیش بخایەنی ، ھەروەھا پسپۆڕی تایبەتمەندی زۆرێک لە تاکەکانی بوێ ، بۆیە فیلمی بەفری سپی و حەوت کورتەباڵاکان لە ساڵی ١٩٣٧ز و، فیلمی بیتوشیو لە ساڵی ١٩٤٠ز ، بەم شێوەیە بەرھەم ھێنران ، جگە لەوەش زۆرینەی فیلمە وێنە جووڵاوەکانی تایبەت بە منداڵان لە سەر تەلەفزیۆن ، بەم جۆرە بەرھەم ھێنراون . دەرھێنەری فیلمێک پێویستی بە ھونەرمەندێکی بەش بەشکردنی دیمەنەکان دەبێت بۆجێبەجێکردنی گشتی دیارکردنی جووڵانی کەسایەتییەکان و، ڕووکارە گشتیەکان ، ئەمەجگە لە بڕینی فیلمەکە بۆ دیمەنی جیاجیا . لەدوای ئەم قۆناغەش ، ھونەرمەندی دابەشکاری دیمەنەکان، ھەڵئەستێ بە ئامادەکردنی ھێما ڕێنماییەکان ، بۆ دوو کۆمەڵی ھونەرمەندان ، ئەمانیش : وێنەکێشی باکگراوەندەکان، و وێنەکیشی بزاوتەکان.
وێنەکێشی باکگراوەندەکان ھەڵئەستێت بە وێنەکێشانی ئەم دیمەنانەی کە ھەموو پێکھێنەرە پێویستەکان ئەگرێتەوە ، جگە لەکەسایەتییەکان ،وێنەکێشی بزاوتنەکانیش ، ھەڵئەستێ بەجێبەجێکردنی ئەم تابلۆیانەی کە تایبەتن بە کەسایەتییەکان ، بەئەندازەیێکی دیارکراو ، بە گوێرەی پێویستی جووڵە دایەلۆگییەکان و، شریتی پێشاندان ، بۆ نموونە لەکاتی وەڵامدانەوەی یەکێک لە کەسایەتییەکان لە سەر تەلەفۆن ، کە ئەڵی : بەڵی ، لەشریتی پێشاندانەکە وادیارئەکەوێ کە ئەم وشەیە ، بۆ نموونە پێویستی بەھەشت ئەندازە و چوارچێوە ئەبێ لە شریتی فیلمەکەدا . جا لەم کاتەدا وێنەکێشی بزاوتنەکان ، ئەبێ وێنەی جووڵەی لێو، لەھەشت زنجیرە و تابلۆدا دروست بکات ، بەوێنەی شێوەی لێو لەکاتی وتنی ئەم وتەیەدا و، لەگەڵ ئەم جووڵە و کردارانەی کەکەسایەتییەکە ئەیکات لەکاتی وەڵامدانەوەکەیداو، وێنەی بۆ ئەکێشرێت .
لە دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەکردنی وێنەکان ، کۆمەڵێک وێنەکێشی تر ھەڵئەستن بە کۆپیکردنی وێنەکان لەسەر تابلۆی کاغەزی تەنک (ڕلاستیت)کە بە (سیلز) ئەناسرێ: کە لە توخمی (سلیلۆز)ەوە وەرئەگیرێ ، ھەرئەو توخمەی کە لە ھەنگاوە سەرەتاییەکان بەکارئەھێنرێ ، لە داوی ئەمانیش بەشی ڕەنگکردن ھەڵئەستن بەڕەنگکردنی تابلۆ کۆپی کراوەکان ، لەڕووی پشتەوە و، بەڕەنگی داواکراو . ھێندێک لە کارگەکانی وێنەگرتنی وێنە جووڵاوەکان ، کۆمپیوتەر بەکارئەھێنن، بۆجێبەجێکردنی کرداری ڕەنگکردنی کاغەزە سلیلۆزەکان. لە پاشان ھونەرمەندان دەست ئەکەن بە کۆکردنەوە و، دابەشکردنی تابلۆکان بەسەردیمەنەکان . ئینجا تابلۆی بزاووتنی سلیلۆز و، تابلۆی دیمەنە جێگیرەکان(باکگڕاوەند)ئەبرێن بۆ بەشی وێنەگرتن و، دەست ئەکرێ بەوێنەگرتنی تابلۆ جووڵاوەکان ، بازنە لەدوای بازنە ، لەسەر تابلۆی باکگڕاوەندە ڕاستەکان و، ھاوشان لە نێوان تابلۆی بزاووتن ، تابلۆی باکگراوەند لە دوای کۆتایی ھاتنی وێنە گرتنەکەش ، دەست ئەکرێ بە تۆمارکردنی دەنگەکەی لە سەر کاسێت، لە دواییشدا دەست ئەکرێ بە چاپکردنی کۆپی کراوەکان و، ئامادەکردنی بۆ پێشاندان.
جۆرەکانی تری وێنەی جوڵاو
جوڵاندن بە بوکەڵۆکە.
جوڵاندن بە قوڕی دەستکرد.
جوڵاندن بە خاڵی ڕووناکی ئەلیکترۆنی.
جوڵاندن بە دەرزی.
جوڵان بە کۆمپیوتەر.
جوڵاندن بە بووکەڵۆکە
پشت ئەبەستێ بە بەکارھێنانی گیان بە بەردارکراوی خاوەن سێ دووری ، بۆ کەسایەتی و شتەکان . کە زیاتر لە فیلمە کورتەکان ، بەکارئەھێنرێ ھەروەھا لە فیلمە درێژەکانیش، وەک فیلمی : شەڕی ئەستێرەکان ١٩٧٧ز و، بکوژی ئەژدیھا ١٩٨١ز ، گیاندارێک لەدەورەوەی (ئی تی)١٩٨٢ز. دوو جۆری وێنەگرتنیش ھەن کە ئەناسرێن بە ، بڕینی جوڵە و، ئاسایکردنی جوڵە و کارئاسانیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی فیلمەکانی بوکەڵە جووڵاوەکان . چونکە شێوازی بڕینی پشت ئەبەستێ بەو ئامێری وێنەگرتنەی کە دەستکاری و چاککردنی بۆ ئەکرێ ، تا پارچەی کاتی لێک دوور تۆماربکرێ و، بەھۆیەوە تەکنیککاران بتوانن، چاکسازی کەم بکەن بەسەر کەسایەتییە گیانبەبەرداکراوەکان و، شتومەکەکان لە نێوان بەش و پارچەکان جا کاتێ بازنەی فیلمەکان ئەخوولێتەوە بەخێرای لە ئامێری پێشاندان گیان بەبەرداکراوەکان وادەرئەکەون کە ئەجووڵێن . لەدوای ئەمیش شێوازێکی ئاسایکردنی جووڵە ، چاکسازی ئەکەن بەسەر جووڵەی بینراوەکان کە بە ھۆیەوە زۆر ئاسایی وە دیارئەکەوێ. چونکە تەکنیککاران پشت ئەبەستن بەرێ و شوێنی تایبەتی ، کە ھەڵئەستێ بە جووڵاندنی ئامێرەکانی وێنەگرتن و، گیان بەبەرداکراوەکان ، لەکاتی وێنەگرتندا، کە ئەبێتە ھۆی نەمانی ناڕێکی لە گیان بەبەرداکراوە جووڵاوەکان و، زیاتر زیندووێتی و، رازیکردنی ئەبەخشن .
جوڵاندن بە قوڕی دەستکرد
وێنەیەکی جوڵاو کە بە قوڕی دەستکرد دروستکراوە.
یەکێکە لە شێوازەکانی بەرھەمھێنانی بوکەڵۆکەی جوڵاو. کە نموونەکان لە قوڕی دەستکرد ئامادە ئەکرێن، لەڕیکلامەکانی تەلەفزیۆن و، فیلمە بوکەڵۆکە جوڵاوە کورتەکان بەکارئەھێنرێت.
جوڵاندن بەخاڵی ڕووناکی ئەلیکترۆنی
یەکێکە لە شێوازەکانی بەدەرخستنی فیلمی جوڵاوە کەتیایدا ئەکتەران چاکسازی ئەکەن بۆ جوڵەکانیان بەکەمی ھەرکاتێک ئامێری وێنەگرتن ڕابوەستێ ، کە شێوەو روخسارێکی دەستکرد ئەبەخشێتە لاشەی مرۆڤ.
جوڵاندن بە دەرزی
کردارێکە کە تیایدا تابلۆیێکی گەورەی سپی بەکارئەھێنرێ ، کەزیاتر لە ملیۆنێک کونی بچووکی تێدابێ ، جا تەکنیککارانی جوڵان پڕی ئەکەن لە دەرزی بێسەر ، پاشان لە تەنیشتێکەوە ڕووناکی بەسەردا ئەدەن ، بەجۆرێک کە سێبەری وابداتەوە کە شێوە بەکارھێنراوەکان وێنەی جوڵاوبن. ھەروەھا تەکنیککاران ھەڵئەستن بە گۆڕینی دەرزییەکان ، بۆ گۆڕانی شێوەو جۆرەکانی.
جوڵان بە کۆمپیوتەر
تیایدا کۆمپیوتەر بەکارئەھێنرێ ، بۆ ڕەنگکردن و، سێبەرکرن ، جوڵاندنی ئەم شێوانەی کە ھونەرمەندان وێنەیان کێشاوە ، لەسەر تابلۆی پێشاندان ، ئەمیش ھێندێک جار ، ڕیگایێکی خێراترە لە وێنەکێشانی بەدەست . چونکە کۆمپیوتەر ئەتوانی شێوەو وێنە زۆر بەوردی و، تەواوکاریەکانەوە بەرھەم بھێنیت، ھەر بۆیەش زۆر بەکار ئەھێنرێ ، لە جێبەجێکردنی پارچەکانی وێنە جووڵاوەکانی فیلمە فێرکارییەکان . ھەروەھا جوڵاندن بە کۆمپیوتەر ، بەکارئەھێنرێ بۆڕیکلامەکانی تەلەفزیۆن و، فیلمی ڕۆمانی ، ھەندێک لە تەکنیککارانی جوڵاندن پشت بە کۆمپیوتەر ئەبەستن بۆ خێراترکردنی ھەندێ قۆناغی ئامادەکاری ، کە لە شێوەی وێنەکردن بەسەر تابلۆی سلیلۆزی تەنک تەواو ئەبێ.
کورتەیێکی مێژوویی
بوکەڵۆکەی جوڵاندن لەسەرەتادا ، شێوەی یاری جوڵاوەی لەخۆ ئەگرت، پاشان لەسەردەمی نۆزدەھەمی زاینی پەرەی پێدرا ، لەوانە ، ئەم ئامێرەی کەناوی ئەبرێ بە دیدالیوم ، کە ولیەم جۆرج ھونەر ، لە ساڵی ١٨٣٤ز دایھێنا. دواتر ئەم دیدالیۆمە ناونرا (زۆترۆب) یان رەوڕەوەی ژیان. کە پێکھاتەیێکی شێوە قەوانەییە و، ھەموو دیمەنەکان بە کاغەز یەک لەدوای یەک بەشێوەی زنجیرە ، لەسەری لوول ئەدرێ ، پاشان کە دیمەنەکانی قەوانەکە ئەسوڕێ و، لە ڕێگە کەلێنەکانی ، کە لە سەرەوەی بۆی دروست کراوە ، ئەبینرێ، شێوە وێنە کراوەکان وا دیارئەکەون ، وەک ئەوەی کە بجوڵێن ، جا ئەم ئامێرەش یارمەتی زۆری دا بۆ پێشدەستی داھێنانی وێنەی جوڵاو .
ھەوڵە سەرەتاییەکانی وێنەی جوڵاو
ئارپەرملبۆرن کوبەری بەریتانی یەکێک بوو لەوانەی کە ھەڵسان ، بەداھێنی چەند فیلمێکی وێنەی جوڵاو . کاتێک کە ملبۆڕن لە ساڵی ١٨٩٩ز ، ھەڵسا بەوێنەگرتنی زنجیرەیێک لە دەنکە شخارتەی رێکخراو ، بەشێوە و بازنەی جیا لە کاسیێتی فیلمەکە ، بۆ ریکلامکردن بۆ کەلوپەلێک ، ھەروەھا وێنەکێشی رۆژنامەوانی ئەمریکی جێمس ستیوارت بلاکستن ، یەکەم کەس بوو کە ھەڵسا بە وێنەگرتن بۆ وێنە دەستکردەکان ، لە ئەندازە و چوارچێوەی فیلمی بەیەکەوە نووساو . ئەو لەساڵی ١٩٠٦ز ھەڵسا بە ئامادەکردنی کاسێتەکەی بەناوی : لایەنە گاڵتە ئامێزییەکانی ڕوخسارە پێکەنیناوییەکان ، بەوێنەگرتنی چەند وێنەیەکی دەستی بە گەچ لەسەر تەختەڕەش ، بەچەند قۆناغی جیاواز ،بەناوبانگترین شارەزایان لەم بوارەدا (ئێمێل کۆل)ی فەڕەنسییە کە ٢٠٠ فیلمی وێنەی جوڵاوی کورتی تەواوکرد ، لەنێوان ساڵانی (١٩٠٨ز ، ١٩١٨ز) کەبە فیلمی : فانتازماجوری دەستی پێکرد.
لە ساڵی ١٩١١ز، نیگارکێشی وێنەی جوڵاوی بەناوبانگی ئەمەریکی ونسۆرماکی ، ھەڵسا بە پێشاندانی یەکەم فیلمی وێنەی جوڵاوی خۆی ، بەناوی : نیمۆی بچووک، لەشاری نیویۆرک، بەناوبانگترین فیلمی وێنەی جوڵاویشی لە سالی ١٩١٤ز وەدەرکەوت، بەناوی : داینەسوری گێرتی ماکی سەرکەوتنی بەدەست ھێنا لە بەرھەمھێنانی فیلمی ڕێک و باش کەسایەتییەکان ، لە سەرخۆبوون لە جووڵە و شێوازی ھەڵسوکەوتیان کە بوو بەھۆی دروستبوونی شێوازی تەکنیکی و، ھۆکارەکانی ھێنانە سەرباری ھەستی ، بەھۆی بوونی پێوانەی ڕێک و دیاریکردن لە فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان و، کارەکانی کاریگەربوون بەسەر بەرھەمھێنانی فیلمی وێنەی جوڵاو ، چونکە ناوبانگی دەرکردبوو، بەرێکی جووڵە و، ئاستی وێنە باشەکان کە ھەستی یەکگرتنی تێدایە، ئەمەجگە لە ئاکاری خۆیەتی نایابی کەسایەتییەکان لە فیلمەکاندا.
لە ساڵی ١٩١٤ز ھونەرمەندی وێنەی جوڵاوی ئەمریکی جۆن ڕاندۆڵف بریی ھەڵسا بەکرداری ڕێکخستن بەسەرکاری ئامادەکردنی وێنەی جوڵاو . کە بەھۆیەوە کارگەکانی وێنەگرتن بە ڕێ و شوێنێکی دەستکرد(الی)کاریان دەکرد بۆ دروست کراوە نوێیەکان ، کە بوو بەھۆی خێراتربوونی بەرھەم و، کەمی تێچوونی بەرھەمی فیلمی وێنە جووڵاوەکان . پاشان بریی، لەگەڵ ھونەرمەندی وێنەی جوڵاوی ئەمریکی ئایرل ھیرد، داھێنەری شێوازی تابلۆی سلیلۆز، کاری کرد بۆ یەکگرتنی بەرھەم و ماندووبونیان ،کە لەراستیشدا یەکگرتنەکەیشیان بازێکی گەورەی ھاوێشت لەبواری تەکنیکی وێنە جووڵاوەکان.
لەگەڵ ھاتنی ساڵی ١٩١٥ز، کارگەکانی وێنە گرتنی سینەمایی ئەمریکی دەستیان کرد بە بەرھەمھێنانی کۆمەڵێک زنجیرە فیلمی وێنەی جوڵاو ، کەڕۆڵی پاڵەوانی ھەر زنجیرەیێک ئەبەسترایەوە بە کەسایەتیێکی خوو پێوەگرتوو. وێنەکێشی گاڵتە ئامێزی خانەنشینکراوی ئەمریکی ماکس فیلیچەر، ھەڵسا بە داھێنانی چەند کەسایەتیێکی وەک : کوکوی ئازاو، بیتی بوب و، دەریاوان بوب ئای، بەھەمان شێوەش وێنەکێشێکی تری خانەنشینکراو، کەناوی بات سۆلیڤان بوو، زنجیرەی : فیلیکسی پشیلەی داھێنا. ھەروەھا کەسایەتی کۆڵنێل ھیزا لایر و، کریزی کات و،مات و جیف، دەنگیان دایەوە ، وەکو کەسایەتی گاڵتە ئامێزی وێنەیی ، ھێندێکیشیان لە لاپەڕەی وێنە گاڵتە ئامێزەکانی رۆژنامەکان وە دەرئەکەوتن.
لەم کاتەی کە ھەندێک ھونەرمەندی وێنەی جوڵاوی ئەمریکی ڕوویان لە دیارکردنی کەسایەتییەکان کردبوو، ھێندێکی تر ڕوویان لە نوێکاری لەلایەنی تەکنیکی و چاککردنی لە وڵاتانی تر کردبوو. بۆ نموونە ھونەرمەندی ڕووسی لادیسلاس ئەستاریفچ ، ھەڵسا بەدەست کاریکردنی بوکەڵۆکەی جوڵاو ، لەساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەمی زایینی ھەروەھا لۆت رینیگری ئەڵمانی ، ھەڵسا بە دەست کاریکردنی شێوە(مەسلەوتە)ی ڕەش ، بەباکگڕاوندی ڕووناک لە فیلمە کورتەکانی ھەروەھا ھەندێک ھونەرمەندی ئەوڕوپی ، ھەڵسان بەدەست کاریکردنی شێوەی تەنیا، لە فیلمەکانیان بەمەبەستی تاقی کردنەوە ، وەک فولترڕۆتمانی ئەڵمانی ، ئۆسکار فیشینگەر، کە دوو وێنەکێش و دەرھێنەری سینەمایی بوون و، ھەڵسان بە بەرھەمھێنانی فیلمی کورتی وێنەی جوڵاو، بەپشت بەستن بەئەندازەکاری تەنیا، لەسەرەتای ساڵانی سییەکانی سەدەی بیستەمی زاینی ، ئەلیکسەندەر ئەلیکسێنی ڕوسی بە بنەچەک و کچە ھونەرمەندی ئەمریکی کلیر پارکەر ، ھەڵسان بە پەرەپێدانی جوڵاندن بە شێوازی جوڵاندن بەدەرزی لە فەڕەنسا.
وتاری سەرەکی: کۆمپانیای واڵت دیزنی
کۆمپانیای واڵت دیزنی ، بە یەکێک لە زۆرترین بەرھەم ھێنەرانی فیلمی وێنە جوڵاوە بەناوبانگەکان ئەژمێردرێت و، ڕاھێنانی زۆربەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی فیلمی کارتۆنی بۆ ئەو ئەگەڕێتەوە ، وەک کەسایەتی ، میکی ماوس ، دۆنالدک و،گۆفی و، بلۆتۆ ھەولی زۆریشیدا لە نێوان ساڵانی (١٩٢٨ز و، ١٩٣٨ز). بۆپەرەپێدانی لایەنی کەسایەتی لە فیلمە جووڵاوەکان ، کەشوێن پێی خۆی جێ ھێڵا لە چیرۆک ھێنانەوە و، ڕێکخستن و، بۆچوونی تەکنیکی لەھەموو بوارەکانی بەرھەمھێنانی سینەمایی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان.
ستیمبون ویلی ساڵی(١٩٢٨ز) یەکەم کاسێتی دەنگدار بوو، لە فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان ، کە لە پاڵەوانیەتی میکی ماوس بوو، دیزی لە نێوان ماوەی ساڵانی (١٩٢٩ز،١٩٣٩ز) ھەڵسا بەبەرھەمھێنانی زنجیرەیێک لە فیلمی کارتۆنی لە ژێرناوی سەمفۆنیای گێژان. ھەروەھا دەستی کرد بەبەرھەمھێنانی : بەفریسپی و، حەوت کورتەباڵاکان ، لەساڵی ١٩٢٧ز، کە یەکەم فیلمی درێژی کارتۆنی بوون و، ئەمانەن : بینوکیۆ ١٩٤٠ز و، فانتازیا ١٩٤٠ز و، دەمبو ١٩٤١ز و، بامبی ١٩٤٢ز و، خاتوونەکە و دەرکراوەکە ١٩٥٥ز.
وێنەی جوڵاو لە نیوەی سەدەی بیستەمی زاینی
زۆرێک لە کارگەکانی وێنە گرتنی سینەمایی سەرەکی ، جگە لە کۆمپانیای واڵت دیزنی ، ھەڵسان بە کۆنترۆڵکردن بەسەر بەرھەمی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکانی ساڵانی سییەکان و، چلەکانی سەدەی بیستەمی زایینی ، ھەریەک لە ولیەم حەننا، جۆزێف باربێرا، لە کۆمپانیای میتر و جولەن مایەر ، ھەڵسان بە بەرھەمھێنانی زنجیرەیێک لە فیلمی کورتی وێنەی جوڵاو ، بەپاڵەوانیەتی دوانەی تۆم و جێری کە مشک و پشیلەیێکن و، ۆلتەر لانتز لە کۆمپانیای یونیڤەرساڵ ، ھێندێک فیلمی کورتی بەرھەم ھێناوە بە پاڵەوانیەتی کەروێشک ئۆزوۆڵد.
دواتر لانتز ھەڵسا بە پێشکەشکردنی فیلمی وۆدی و ۆدبیکەری باڵندە . ھەروەھا کۆمپانیای وارنەر برۆس، بە ھەر یەکێک لە تەکس ئیفرێ و، چک جۆنز و، فریتز فریلنجی سپارد، کە ھەندێک فیلمی وێنەی جوڵاوی کورت دەرھێنن، بە پاڵەوانیەتی : باگزبەنی و، دەفی داک و، شیلمەر فەد و، بۆرکی بەج. لەم ماوەیەشدا نۆرمان ماکلارین ، ھێندێک فیلمی وێنەی جوڵاوی بەرھەم ھێنا، کە تا ڕاددەێک بەباشی دانرا ، بۆ دەستەی گەل بۆ سینەما لە کەنەدا و، ناو بانگی ماکلارین دەنگی دایەوە، بە ھۆی شێوازی ڕەنگکردنی ڕاستەوخۆی تابلۆکانی وێنە جووڵاوەکان و، کارەکانیش لەم بوارەدا ئەمانە ئەگرێتەوە فیلمەکانی فیدل دیدی ١٩٤٧ز و، با خەمەکان بڕۆن ١٩٤٩ز و، دراوسێ ١٩٥٢ز کە ئەم فیلمەیان بە ھۆی جوڵاندنی خاڵی رووناکی ئەلیکترۆنیەوەیە.
لە سەرەتای ساڵانی چلەکانی سەدەی بیستەمی زایینی ، کۆمەڵێک ھونەرمەندی وێنەی جوڵاو، لە کارگەکانی وێنەگرتنی دیزی جیابوونەوە و، کۆمەڵێکیان دروست کرد بەناوی (یەکێتی خاوەن بەرھەمانی ئەمریکی )شێوازی واقعی سروشتی واڵت دیزنییان ڕەت ئەکردەوە و، سەرنجی جێپەنجەی بەھێزو ڕووبەرە ڕەنگیە ئاشکرا باوەکانی لایەنە شێوەکاریە نوێیەکانیان بە باشتر دەزانی ، ھەروەھا کەمی تێچوونی بەرھەمەکانیان بۆ ڕوونبووەوە بەم شێوازە ، بە بەراورد لەگەڵ شێوازەکانی دیزنی بۆ بەرھەمھێنان .
پاشان کاریگەریەکەی پێچەوانە بوەوە بەسەر جێبەجێکردن لەکارگەکانی وێنەگرتنی وێنەجووڵاوەکان لە ھەموو پارچەکانی دونیا ، ھەروەھا کەمی تێچوون بوو بەھۆی سەرکەوتنی بەرھەمە تەلەفزیۆنیەکانی وێنە جووڵاوەکانی پرۆگرامی منداڵان. پاشان کۆمەڵەیێکی تر لە ھونەرمەندانی وێنەی جوڵاو ، جیابوونەوە و، لە یەکێتی ئەمریکی، کۆمپانیای تایبەت بە خۆیان دانا ، لەنێو ئەمانەدا جۆن ھەبلی، کە خاوەنی بەھرەیێکی نایاب بوو وە ھاوسەرەکەی ڤیپ بوون، کەھەڵسان بەجێبەجێکردنی ھەندێ کاری ھونەری ، کە کاری درامی و، شێوازی دیارکردنی کەسایەتی لە فیلمی وێنە جووڵاوەکان لە خۆ ئەگرێ، کەدیارترینیان ئەمانەن: باڵندەی مانگ ١٩٥٩ز، رۆژیکی ڕەشەبا ١٩٦٧، کۆکاودی ١٩٧٣ز.
لە ناوەڕاستی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی بیستەمی زاینیدا ، تاقیکردنەوە دەستی پێکرد بۆ جێبەجێکردنی وێنەی جوڵاو ، بەسەر کۆمپیوتەری ژمارەیی، لەگەڵ سەرەتای بڵاو بوونەوەی، لەناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمی زاینیدا ، زیاتر پشت بەسترا بە کۆمپیوتەر ، بۆ جێَبەجێکردنی فیلمەکانی وێنەی جوڵاوی درێژو ڕیکلامی تەلەفزیۆنی.
ئەمرۆی وێنەی جوڵاو
فیلمە کارتۆنییە گاڵتە ئامێزە جوڵاوە درێژەکان، جارێکی تر شوێنی خۆیان وەرگرتەوە، لەماوەی نێوان ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی بیستەمی زاینی ، ئەمەیش کاتێک کە بەشی وێنەی جوڵاو، لە کارگەکانی وێنەگرتنی واڵت دیزنی، پلانی خۆی ئاشکرا کرد ، کە ساڵانە فیلمێکی درێژ بەرھەم ئەھێنێ ، بەڵام توندوتۆڵی لە بەرھەمھێناندا دواکەوت ، بەھۆی کۆچی دوایکردنی واڵت دیزنی لە ساڵی ١٩٦٦ز.

دەرھێنەری سینەمایی ستیڤن سبیلیرج ھەڵسا بە پێشاندانی فیلمی یەکەمی، لە فیلمی وێنەی جوڵاو، بەناوی (ئەمرکان تێڵ) ١٩٨٦ز. ھەروەھا سبیلبیرج ھەڵسا بەیارمەتیدانی ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی لەجێبەجێکردنی فیلمی (کێ بوو ئەو کەسەی کە ھەستا بە تووشکردنی ڕۆجەری کەرۆیشک ١٩٨٨ز) کە فیلمێکە سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە ، لە بە یەکەوە گرێدانی بەسەرھاتی فیلمە درامییەکان و، وێنە جووڵاوەکان. فیلمی وێنە جووڵاوەکان ئێستا بەرھەمھێنانیان زۆر بووە لە ھەموو جیھان ، چونکە بەھەزاران ھونەرمەند کار ئەکەن ، لە بنکەکانی بەرھەمھێنانی فیلمەکان لە ھەندێک لە وڵاتان وەک : کۆریای باشوور و،یابان. ھەروەھا بەناوبانگترین سەرچاوەکانی بەرھەمھێنان لە ڕۆژھەڵاتی ئەوروپان، کە دەکەوێتە چیکۆسلۆڤاکیای کۆن و، ناوبانگی بە فیلمەکانی جیری ترینکا دەرکردووە، کە پشتی بەستووە بە بووکەڵۆکەی جوڵاو و داھێنانیکی زۆری ئەم فیلمانەیشی سەریان ھەڵدا ، لەھەر یەکێک لە یۆگۆسلافیا و، مەجەر.پشت بەستنیش بەتەکنیکی نوێ، وەک جێبەجێکردنی وێنەکان، بە کۆمپیوتەر لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم وایکردووە کە ڕێگر نەمێنێ لە نێوان فیلمی واقیعی و، زیندو و، درامی ، لەگەڵ وێنەی جوڵاو، ،بێگومان ئەم پێشکەوتنانەش سەرئەکێشێ بۆ داھێنانی تری پەی پێ نەبراو ، لە بوارەکانی دروستکردنی وێنەدا.