ئاڵبێرت ئاینیشتاین
لەدایکبوون: ئاڵبێرت ئاینیشتاین

١٤ی مارسی ١٨٧٩

ئۆڵم، ئەڵمانیا

مەرگ: ١٨ی ئەپریل ١٩٥٥

پرینستۆن، نییۆجێرسی، ئەمەریکا

نیشتەجێی: ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سویسڕا، ئەمەریکا

نەتەوە جوولەکە

دایەن فیزیا

ناسراو بە هۆی تیئۆریای پێوەندی

بیروڕای ئایینی گۆماناوی لە ھەبوونی خودا

خەڵاتەکان نۆبێلی فیزیا لە ١٩٢١




پێناسە




فیزیک یان فیزیا (بە ئینگلیزی: physics) یەکێکە لەو زانستانەی کە کۆمەڵێک زانای گەورە و بەناوبانگی تێدا ھەڵکەوتووە و دەستی باڵایان لەم زانستەدا ھەبووە. یەکێک لەو زانایانەی ڕۆڵێکی زۆر بەرچاوی ھەبوو لە زانستی ناوبراودا ئاینشتاین بوو. جگە لە زانستی ناوبراو، لە ‌زۆر بوارەکانی تری زانستدا دەستی باڵای ھەبوو. گرینگترین بیردۆزەکانی زانستی فیزیا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاینشتاین و ئاینشتاین خۆی. وەک بیردۆزی بەشی یاسای یەکسانیی وزە و بارستایی و ھتد.

بچووکترین شت کە ئاینشتاین وە‌ بیری بێتەوە، ئەوە بوو کە‌ باوک و باپیرانی لە شارە بچووکەکانی ئەڵمانیا دەژیان. ھەموویان لە ئاستێکی مامناوەندیدا بوون، ھیچ کامێکیان وا بەھرەدار نەبوون و بیریان بەم شێوەیەی ئاینشتاین تیژ نەبوو کە خەڵک ھەستیان پێ بکات.

ئاینشتاین لەم بارەیەوە خۆی دەڵێت: ئەو بارودۆخەی کە ئەوان تیای دەژیان زۆر ناخۆش و قورس بووە‌ و ھیچ دەرگایەکیان بۆ نەکراوەتەوە بۆ دیاربوون و دەرچوون، ئەمەش بارودۆخی ھەموو جوولەکە‌یەک بوو لەو کاتەدا.

ئاینشتاین لە ١٤ی مارسی ساڵی ١٨٧٩ لە شاری ئۆڵم کە شارێکی بچووکی ئەڵمانیایە لەدایک بووە. واش ڕێکەوتووە کە دایک و باوکی جوولەکە‌ بن. دوای لەدایکبوونی، بە ساڵێک بنەماڵەکەیان گواسترایەوە بۆ شاری موونیخ. دوای ساڵێکی تر خوشکێکی بوو بە ناوی فکانا. ھارمان ئاینشتاین (باوکی ئەلبێرت)، خاوەنی کارگەیەکی کارەبایی بوو. ھەروەھا خۆی و براکەی (کە لەگەڵی دەژیا)، پێکەوە چاودێرییان لە کارگەکە دەکرد. دایکی ئەلبێرت (پولین کوخ) یەکێک بوو لە ئەویندارانی مۆسیقا.




لە خوێندنگە

لە خوێندنگە،‌ ئەلبێرت، تەنھا قوتابییەک بوو کە جوولەکە‌ بێت، لە نێوان ھەموو قوتابیەکانی تر کە کاتۆلیک بوون. ئەلبێرت زیاتر حەزی لە زانستە سروشتییەکان بوو. دوای تەواوکردنی خوێندنی، بووە مامۆستا لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا، پێش ئەوەی کۆچ بکات بۆ ئەمەریکا و لە دەست نازییەکان ڕزگاری بێت، لە ساڵی ١٩٣٣دا.




بۆمبی ئەتۆمی




لە ساڵی ١٩٠٧دا یاسای یەکسانیی وزە ‌و بارستایی دۆزییەوە. یاساکە دەڵێت: وزە = بارستایی * دووجای خێرایی ڕووناکی. بەپێی ئەم یاسایە دەتوانرێت چەندیەتیی وزە‌ی جیاکراوی ناو ناوکی یۆرانیۆم بدۆزرێتەوە بە زانینی بارستاییەکەی و لەسەر ئەم بنچینەیەش بۆمبی ناوکی و ھەروەھا بۆمبی ئەتۆمی دروست کران. ئەلبێرت خاوەنی ھەردوو تیئۆریای بەشیی تایبەتی کە بڵاو کرایەوە لە ساڵی ١٩٠٥، ھەروەھا تیئۆریای بەشیی گشتی، ئەمیشیان لھ ساڵی ١٩١٥دا بڵاو کرایەوە، کە ھەردووکیان لە بەرزترین ئاستی ئاڵۆزیدان.

ئاینشتاین بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیک و فەلەک و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەریەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن.

یەکێک لە دۆزەرەوەکانی دیاردەی کارەبایی، ئەویش دیاردەی چوونەدەرەوە یان دەرپەڕینی ئێلیکتڕۆنەکان لەسەر ڕووی کانزا‌وە لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکێک کە لەرەیەکی گونجاوی ھەبێت لەگەڵی. سەلماندی کە تیشک لەو کاتەدا وەک تەن (Particle) ھەڵسوکەوت دەکات.

ئاینشتاین لێکۆڵینەوەی زۆری ھەیە؛ گرینگترینیان مانای ڕێژەییە‌ بڵاوکراوەی ساڵی ١٩٢٣یە، وە پەرتووکی (نباە الکون) ئەمیشیان ھی ساڵی ١٩٣٢ە.

ئەم کەڵەپیاوە لە ساڵی ١٩٥٥، لە شاری برینکون، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆچی دوایی کرد.
ئاڵبێرت ئاینیشتاین

ڕێکه‌و 2012-06-13 14:36:09
به‌شی ( هه‌مه‌ڕه‌نگ )







سیاسی