لاوان ـ پێشه‌كى له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین كه به‌رێزتان وه‌ك وته‌بێژى فدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى لاوانى كوردستانى ئێران، پێناسهیێكى ئه‌و فدراسیۆنهمان بۆ بكه‌ن؟
پێناسه‌ى فدراسیۆن به‌و جۆرهیهكه، رێكخراوێكى سیاسی سینفیه و پێك هاتووه له كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به لاوانى كوردستانى ئێران و له راستاى قازانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان هه‌نگاو ده‌نێ و كارده‌كا بۆ به‌ره‌و پێشبردنى دۆزى لاوانى كورد له كوردستانى ئێران و یه‌كخستنى رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌لاوان كه باوهرِیان به ئاشتى و ئازادى و عه‌داڵه‌تى كۆمه‌لایه‌تى هه‌بێ و كار ده‌كا به بونیادنانى كۆمه‌ڵگایێك كه مافى ژن و مافه‌كانى مرۆڤ و فره‌چه‌شنى و ژینگه پارێزى تێدا ره‌چاو بكرێ.
لاوان ـ دامه‌زرانى ئه‌م فدراسیۆنه به چ مه‌به‌ستێك بوو؟
به‌ڵێ له دواى پێكهاتنى كونفرانسى لاوانى چوارپارچه كه له هه‌ولێرى پێته‌ختى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سترا، رێكخراوه‌كانى لاوانى كوردستانى ئێران به شێوه‌یێكى ئه‌كتیڤ له‌و كونفرانسه‌دا به‌شدار بوون و یه‌كگرتوویی و ههماههنگیێكى باشیان له نێواندا هه‌بوو و له سه‌ر مه‌سه‌له گرینگ و ئه‌ساسیه‌كان هیچ جیاوازیێكى بیركردنه‌وه به‌دیی نه‌ده‌كرا، رۆحیه‌ی هاوكارى و پێكه‌وه كاركردن زۆر بوو، هه‌ر ئه‌وه بووه هۆیێك كه بیر له‌وه بكرێته‌وه كار بۆ سازكردنى چوارچێوهیێكى تۆكمه بكرێته‌وه.
له دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه و ئاڵووگۆرِى بیرورِا له نێوان رێكخراوه‌كانى لاوان‌دا، ئاكامه‌كه‌ى ئه‌وه بوو كه فدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى لاوان به عه‌مه‌لى هاته مه‌یدانى خه‌بات كردنه‌وه.
پێك هاتنى فدراسیۆن به چه‌ند ئامانج بوو، لاوان وه‌ك هه‌میشه پێشه‌نگ بوون بۆ هه‌ر گۆرانكاریێك له كۆمه‌ڵگا و له كوردستانیش دا ده‌ورى كاریگه‌رى هه‌بووه له را‌گرتن و به‌ره‌و پێشبردنى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى خه‌ڵكى كوردستان و به‌ربه‌ره‌كانێى داگیركه‌راندا، هه‌ر بۆیه ده‌بێ ده‌ور و نه‌قشى ئه‌و توێژه‌ى كۆمه‌ڵگا له به‌رچاو بگیرێ و په‌راوێز نه‌خرێ. له‌لایێكى دیكه‌وه لاوان ده‌توانن له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ى ئێستا كه هێز و لایه‌نه‌كانى پێدا تێپهرِ ده‌بێ، ده‌ورى كاریگه‌رى هه‌بێ بۆ نزیكى و كۆتایی هێنان به‌و تهنگهژانهى بهرهورِووى هێزه شۆرشگێرِهكانى كوردستان بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر مه‌جال بۆ لاوان بره‌خسێ ده‌توانن ده‌وریان هه‌بێ له چاره‌سه‌رى ئه‌و دیارده خراپانه‌ى له كۆمه‌ڵگادا به‌رۆكى به لاوان گرتووه و فدراسیۆن زۆر به روونى په‌نجه‌ى ناوه‌ته سه‌ر ئه‌و دیاردانه و بۆ چارسهریشیان رێگه‌ى چاره‌سه‌ركردنى دیارى كردوه و ئاماده‌یه به عه‌مه‌لى هه‌نگاویان بۆ بنێ.
لاوان ـ ئامانجه‌كانى فدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى لاوانى كوردستانى ئێران چین؟
ئامانجه‌كانى فدراسیۆن له چه‌ند به‌شدا دیارى كراوه، یه‌كه‌م به هۆى ئه‌وه‌ى كه بزوتنه‌وه‌ى مافخوازانه‌ى رۆژهه‌لاتى كوردستان، له پرۆسه‌ى رزگاری دایه و هه‌نگاوى یه‌كه‌مى رووخانى رژیمێكى دیكتاتۆر و تۆتالیتێره، به‌شێك له ئامانجه‌كانى فدراسیۆن هه‌مان ئامانجى بزوتنه‌وه نهتهوایهتیهكهیه كه خۆى له روخانى رژیمى ئێستاى ئێران و بونیادنانى كۆمه‌ڵگایه‌كى دیموكراتیك‌دا ده‌بینێته‌وه و گرینگى دانه به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان. دوهه‌م ئه‌و ئامانجانه‌ن كه تایبه‌تن به خودى لاوان، وه‌ك بردنه سه‌ره‌وه‌ى ئاستى ئاگایی لاوان له بارى مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌یی، و یه‌كخستنى تواناى لاوان بۆ سه‌رخستنى بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى خه‌ڵكى كوردستان و كاڵ كردن و له‌ناوبردنى جیاوازى ره‌گه‌زى له كۆمه‌ڵگاى كوردستان، هه‌روه‌ها فدراسیۆن هه‌وڵ ده‌دا پێوه‌ندى ده‌گه‌ڵ زۆربه‌ى رێكخراو و ناوه‌نده جیهانیه‌كان دروست كا به مه‌به‌ستى زیاتر ناساندنى دۆزى لاوان له رۆژهه‌لاتى كوردستان و به گشتى داوا و ویسته‌كانى گه‌لى كورد له‌و به‌شه‌ى كوردستان. بایه‌خ دان به فه‌رهه‌نگ و زمان و ئه‌ده‌بی كورد و مه‌سه‌له كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و وه‌رزش و ته‌ندروستى و ژینگه پارێزى له ئامانجه‌كانى فدراسیۆنن.
لاوان ـ ئایا لاوانى سه‌ربه‌خۆ ده‌توانن ببنه ئه‌ندام له‌و فدراسیۆنهدا؟
وه‌ك له ناوه‌كه‌ى را دیاره ئه‌و فدراسیۆنه فدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى لاوانى كوردستانى ئێرانه، یانى هه‌ر رێكخراوێكى لاوانى كورد، جا چ له كوردستانى ئێران یان له كوردانى شوێنه‌كانى دیكه‌ى ئێران ده‌توانن ببنه ئه‌ندام. وه‌ك لاوانى سه‌ربه‌خۆ نه‌خێر ناتوانن ئه‌ندامى فدراسیۆن بن.
ئه‌و رێكخراوانه‌ى فدراسیۆنیان پێك هێناوه سه‌ربه هێز و لایه‌نه‌كانى كوردستانى ئێرانن، وه‌ك ده‌بینین هه‌ل و مه‌رجى ئێستاى حیزبه‌كانیش به‌جۆرێكه ئینشعابات و جیایی كه‌وتۆته نێوانیان و هیچ یه‌كگرتوویی و یهكگووتاریێك به‌دى ناكرێ، ئایا هه‌ڵوێستى ئه‌و حیزبانه چه‌نده كاردانه‌وه‌ى هه‌بووه له سه‌ر رێكخراوه‌كانیان به‌تایبه‌ت رێكخراوى لاوان، بۆ یهكگووتارى لاوان و پێكهاتنى فدراسیۆنى تایبه‌ت به رێكخراوه‌كانى لاوان؟
بێ شك كاردانه‌وه‌ى و تهسیریان هه‌یه له سه‌ر رێكخراوه‌كانیان به‌لام جۆره ئازادیێكیش به‌دى ئه‌كرێ بۆ كاركردى رێكخراوه‌كان ئه‌وه له‌لایێك، له‌لایێكى دیكه رێكخراوه‌كانى لاوان و به‌تایبه‌ت به‌رپرسانى ئه‌و رێكخراوانه به بیركردنه‌وه له مه‌سه‌له‌ى لاوان و مهساڵحى خه‌باتى لاوان له كوردستانى ئێران، چاوپۆشى له جیاوازى و تهزادهكان كراوه. هه‌ر بۆیه توانرا له ده‌ورى یه‌ك كۆببنه‌وه به جۆرێك هه‌موو تواناكان یه‌ك خه‌ن و رێكخراوه‌كان له فدراسیۆنێكدا سازمانده‌یی بكه‌ن.
لاوان ـ بۆچى هه‌موو رێكخراوه‌كانى لاوان له دامه‌زرانى فدراسیۆندا به‌شدار نه‌بوون؟
له جوابی پرسیاره‌كه‌تدا ده‌بێ بڵێم كه دامه‌زرێنه‌رانى فدراسیۆن زۆریان هه‌وڵدا بۆ ئه‌وه‌ى تێكرِاى رێكخراوه‌كان به‌شدار بن له دامه‌زرانى فدراسیۆندا، به‌لام به‌داخه‌وه به هۆى هێندێ مه‌سائیلى تایبه‌ت به‌و رێكخراوانه به ده‌م داواكانهوه نه‌هاتن، به‌لام چه‌ند رێكخراوێكى دیكه ئاماده‌یی خۆیان بۆ به ئه‌ندام بوون له فدراسیۆندا راگه‌یاندوه. ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.
لاوان ـ ئایا دامه‌زراندنى فدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى لاوانى كوردستانى ئێران ده‌بێته خاڵێكى وه‌رچه‌رخان بۆ رێكخراو حیزبه‌كانى دیكه‌ى رۆژهه‌لاتى كوردستان كه یه‌كبگرن له پێناو كارى هاوبه‌شدا؟
به‌ڵێ، یه‌كێك له ئامانجه‌كانى یه‌كخستنى رێكخراوه‌كانى لاوان هه‌ر ئه‌وه بووه كه لاوان بۆ یه‌ك بوون و یهكگووتارى هێز و لایه‌ن و ناوه‌نده سیاسیه‌كانى دیكه پێشه‌نگ بن و ئه‌كرێ دروست بوونى فدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى لاوان تهجروبهیێكى سه‌ركه‌وتوو بێ بۆ رێكخراوه‌كانى خو

ێندكاران و ژنانى كوردستانى ئێران و به‌شێوه‌یێكى گشتى تر خودى حیزبه‌كانیش.
له كۆتایی دا سپاست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى پێداین كه ئه‌و دیمانه‌یه سازبكرێ.
سپاس بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونى ئێوه‌ى به‌رێز و هیوام سه‌ركه‌وتنى هه‌موو لایێكه.