به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى ساڵیادى دامه‌زرانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران له روحى شه‌هیدان ده‌ستى پێكرد و پاشان سرودى من كوردم پێش كه‌ش كرا.
له سه‌ره‌تاى رێ و ره‌سمه‌دا په‌یامى پیرۆزبایی به‌رێز كاك بابه‌شێخى حوسێنى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌لایه‌ن به‌رێز كاك كامیل نوورانى فه‌رد كارگێرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیه‌وه پێشكه‌ش كرا. پاشان په‌یامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات له‌لایه‌ن به‌رێز كاك بێهروز ئه‌رده‌لان پێشكه‌ش به بۆنه‌كه كرا. له دواى په‌یامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى، په‌یامى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ندى لاوان له‌لایه‌ن كاك عه‌لى به‌هرامى به‌رپرسى ناوه‌ند خوێندرایه‌وه، و هه‌روه‌ها په‌یامى كۆمیته‌ى ئافره‌تانى سازمان له‌لایه‌ن خوشكه شیلان موحه‌مه‌دى به‌رپرسى كۆمیته پێشكه‌ش كرا.
له به‌شێكى دیكه‌ى رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌شى هونه‌رى سازمانى خه‌بات شانۆیێكیان پێشكه‌ش كرد، كه تایبه‌ت به رۆژى ١١ى بانه‌مه‌رِ ئاماده كرابوو.
دوا برِگه‌ى رێ و ره‌سمه‌كه به ئاهه‌نگ و گۆرانى كۆتایی پێ هات.
به‌شى راگه‌یاندنى
ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
١٤/٢/١٣٩١
ڕێکه‌و 2012-06-02 18:35:03
به‌شی ( چالاکییه‌کان )