كچه خوێندكارێكی كورد به ده‌ستى دوو برا ده‌كوژرێت
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، مه‌هناز قه‌ندكانلوو كچی محه‌ممه‌د خوێندكارێكی كوردی خه‌ڵكی گوندی "میلان"ی سه‌ر به شاری ماكۆ كه‌له زانكۆی سه‌ڵماس سه‌رقاڵی خوێندن بووه . سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و رووداوه به هه‌واڵنێری ئاژانسی كوردپای راگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سانه پاش رفاندنی ئه‌و كچه خوێندكاره دستدرێژییان كردۆته سه‌ری و پاره و زێرِه‌كانیان به‌تاڵان بردووه و دواتر كوشتوویانه. هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه بكوژه‌كان به هۆى زێرِه‌كانی كه بایی ٢٠میلیۆن تمه‌ن بووه، ناوبراویان كوشتوه. ته‌رمی بێ گیانی ئه‌و كچه خوێندكاره ٢ رۆژ له‌مه‌وپێش له ژێر پردێك له جاده‌ی نێوان خۆی بۆ سه‌ڵماس له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بینراوه‌ته‌وه. بكوژانی ئه‌و كچه خوێندكاره ده‌ستبه‌سه‌ر و راده‌ستی ده‌زگای قه‌زایی كراون. سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی رابردوودا ته‌نیا له شاری ماكۆ دوو ژنی دیكه كوژراون. ڕێکه‌و 2012-06-17 13:42:59
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )