توشبووان به‌م نه‌خۆشیه له‌م ریگه‌وه زۆرتر بوون. ئیداره‌ى كۆنترۆلى ئیدز كه هه‌ر سێ مانگ جارێك ئامارى خۆى بلاو ده‌كاته‌وه، له تازه‌ترین ئامارى سێ مانگى پاییز‌ى سالى ٩٠ ، تا رێكه‌وتى ١ ١٠١٣٩٠ ، ٢٣٩٠٢ كه‌س تووشبوو به‌م نه‌خۆشیه له ئێران‌دا شناسایى كراون كه ٩١ له‌سه‌دیان پیاوان و ٩ له‌سه‌دیان ژنن. به پێى ئه‌م راپۆرته، هۆى تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه له ساڵى ١٣٦٥ كه تۆمار كراوه، ته‌زریق به شێوه‌ى هاوبه‌ش له‌مۆعتادان به مه‌واد(٧٦٩ له‌سه‌د) پێوه‌ندى جینسى( ٣١٠ له‌سه‌د) وه‌رگرتنى خوێن (١ له‌سه‌د) و گواستنه‌وه له دایكه‌وه بۆ منداڵ( ٩٠ له‌سه‌د) بووه و رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ١١٨ له‌سه‌دى ئه‌م نه‌خۆشیه ناروونه. ئامارى وه‌زاره‌تى بێهداشت ته‌نیا كه‌سانێك ده‌گرێته‌وه كه وایرۆسى HIV له له‌شیاندا شناسایى كراوه، به هۆى زانیارى كه‌مى خه‌ڵك له‌مه‌رِ ئه‌م نه‌خۆشیه و رێگه‌ى پێش‌گرتن و ده‌رمانى ئه‌م وایرۆسه و به تایبه‌ت كه سیسته‌مێكى چالاك بۆ ناسینى ئه‌م نه‌خۆشیه له ناو كه‌سانى روسپیدا نیه، ئه‌م ئاماره بارودۆخى راستى كۆمه‌ڵگا نییه.
ئه‌م ئاماره ته‌واو نیه
سه‌رۆكى ناوه‌ندى لێكۆلینه‌وه‌ى ئیدز به وتنى ئه‌وه‌یكه ئه‌م ئاماره راست نیه ده‌لێت، وه‌زاره‌تى بێهداشت ئه‌بوایه ئامارى كۆتایى زستانى بلاو كرداێته‌وه و ئیستایش ئامارى كۆتایى سێ مانگى ئه‌وه‌لى ئه‌مساڵى رابگه‌یاندایت به‌لام ئه‌م ئاماره دره‌نگ بلاو بۆوه‌ته‌وه. گرنگترین بابه‌تێكه له‌م ئاماره‌دا هه‌یه زۆر بوونى تۆشبوان له رێگاى جنسییه‌وه‌یه كه ١٠.٣ له‌سه‌دى سه‌رژمێرییه‌كانى ته‌رخان كردووه بۆ خۆى به‌لام راستیه‌كان له شوێنه ده‌رمانیه‌كان زۆرتر له‌وه‌یه. ئه‌ندامى كۆمیته‌ى گشتى كۆنترۆلى ئیدز وتى كه به پێى فرمۆڵى سازمانى بێداشتى جیهانى و به له‌به‌ر چاو گرتنى كه‌سانى ناسیندراو ئه‌توانین بلین ١٠٠ بۆ ١٢٠ هه‌زار حاڵه‌تى تووشبوو به‌م نه‌خۆشیه له ئێران رووى داوه یانى ئیستا ٨٠ بۆ ١٠٠ هه‌زار كه‌سى تووشبو به‌م وایرۆسه هه‌یه كه خۆیشى نازانێت به‌م وایرۆسه گیرۆده‌یه و ئه‌توانێت هۆى گواستنه‌وه بێ بۆ كه‌سانیتر بێت. به پێى ئه‌م ئامارانه ئه‌بیت له رابردوو زیاتر هه‌وڵ بدرێت بۆ ئاگا كردنه‌وه‌ى خه‌ڵك، جگه له‌مه هه‌روه‌ها كه مه‌رزیه وه‌حیدى دستجردى وه‌زیرى بێهداشت وریایى دابوو ئه‌بێت چاوه‌روانى بلاو بوونه‌وه‌ى گركانى ئیدز له ئێران بین.
له حالێكدا كارناسان باوه‌ریان وایه كه دارشتنى رێكارى وه‌ستانى كرده‌وه‌ى مه‌ترسیدارى جینسى له كۆمه‌ڵگا كریارى نییه، هێندێكیش باوه‌ریان وایه كه كێشه‌ى زۆر بوونى ئیدز له ئێران ده‌گرێته‌وه بۆ بیر چوونه‌وه‌ى بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان.