ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى لانیكه‌م ١٥ خویندكار و چالاكى سیاسى له مه‌هاباد دو كه‌سیتریش له‌م گیراوانه خه‌ڵكى ئاوایى( خاتون باغ) سه‌ربه شارى مه‌هابادن. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ئه‌م چالاكانه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ماڵى چه‌ند كه‌سیان پشكنیوه و هێندێك كه‌ڵوپه‌لیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. به تێپه‌ر بوونى ١٠ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ئه‌م گیراوانه تا ئیستا هیچ زانیاریێك له بارودۆخیان بلاو نه‌بوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ئیداره‌ى ئیتلاعات فشارى خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان كه له‌م چوارچێوه‌یه هیچ نه‌لێن. ١٠ حه‌وتوو پێش ٤ كه‌سیتر له پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه به هۆى هه‌ره‌شه‌ى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان له بنه‌ماڵكانیان هیچ هه‌واڵێك له گرتنى ئه‌م كه‌سانه له هه‌واڵده‌رییه‌كان بلاو نه‌كرایه‌وه.
ڕێکه‌و 2012-06-21 13:58:15
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )