رژیم له سێ مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مسالدا ١٤ تۆن مه‌وادى مۆخه‌دیر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، سالانه‌یش زیاتر له ٦٠٠ تۆن مه‌واد له ئێران به‌كار ده‌بردرێ. به وته‌ى كارناسان هه‌رزان بوونى ئه‌م مادانه‌و ده‌ستراگه‌یشتنى ئاسانى لاوه‌كان به‌م مه‌واده هۆى كه‌م بونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ئیعتیاده كه ئێستا ته‌مه‌نى موعتادى له ئێران دابه‌زیوه بۆ ژێر ته‌مه‌نى ٢٠ ساڵ و رۆژ له دواى رۆژ له حالى دابه‌زیندایه. ئێستا له بازاره‌كانى ئێران كرِینى جۆره‌كانى مه‌وادى مۆخه‌دیر له كرِینى نان ئاسانتره و ئه‌توانى له هه‌موو پارك و كۆلانێكدا به ده‌ستى بێنی، به راده‌یێك كه ئیعتیاد خزاوه‌ته ناو مه‌دره‌سه‌كان و زۆربه‌ى خوێندكاره‌كان به‌م نه‌خۆشیه‌وه گیرۆده‌ن، رێژه‌ى ته‌لاق به هۆى ئیعتیاده‌وه روو له زیاد بوونه و ئه‌توانین بڵێین زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى بنه‌ماڵه‌كان به ده‌ست ئه‌م دیارده‌وه ده‌ناڵێنن. ئێستا به‌كارهێنانى مه‌وادى سه‌نعه‌تى وه‌ك شیشه، كرِاك، هێرۆئین و جۆره‌كانى حه‌بى هۆشبه‌ر له پله‌ى یه‌كه‌م دایه. له ناو زیندانه‌كان مه‌وادى مۆخه‌در له لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانى به‌رپرسانى زیندانه‌وه له ناو زیندانیه‌كان بلاو ده‌كرێته‌وه و به ئاسانى مه‌واد به ده‌ستى زیندانیه‌كان ده‌گات، به جۆرێكه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه بازرگانى پێ ده‌كرێ. كرِینى پارچه‌یه‌ك حه‌بى ٢٠٠ تمه‌نى له ناو زیندان به زیاتر له ٢٠ بۆ ٣٠ هه‌زار تمه‌ن كرین و فرۆشى پێوه ده‌كرێ، به ئاسانى له رێگه‌ى چاوپێكه‌وتنى حزورى یان له رێى ئه‌و كه‌سانه‌وه كه به ناوى كار كردن له ناو زیندانه‌كان و له ژێر چاودێرى به‌رپرسانى زیندان مه‌واد ده‌به‌نه ژووره‌وه بلاو ده‌كرێته‌وه. رژیمى ئاخوندیش به ناوى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ مه‌وادى مۆخه‌در و بۆ شوێنه پێ ون كردن، ماوه ماوه به ئیعدامى چه‌ند زیندانیێك كه كه‌مترین نه‌خشیان له بلاو كردنه‌وه‌ى مه‌وادى مۆخه‌دیر هه‌یه ئه‌یه‌ویت بڵێت كه دژى مه‌وادى مۆخه‌دیره، به‌لام له راستیدا گه‌وره فرۆشیارانى مه‌وادى مۆخه‌دیر كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانى رژیمى ئاخوندین كه به بێ هیچ ترس و گرفتێك په‌ره به‌م كاره‌ى خۆیان ئه‌ده‌ن.
له ئێران سیاسه‌تى رژیم سه‌رگه‌رم كردن و تووش كردنى بنه‌ماڵه‌كانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به گیرۆده بوون به‌و نه‌خۆشیانه له بیرى ره‌خنه‌گرتن له رژیم و كه‌موكورِییه‌كان نه‌بن، هه‌روه‌ك ئاشكرایه رژیم له ناو زیندانه‌كان به تیكه‌ڵ كردنى زیندانیه‌كان و ناردنى ئه‌و زیندانیانه‌ى كه هه‌ست و سۆزى نیشتمانى له دڵیاندایه بۆ به‌ندى زیندانیه‌كانى مه‌وادى مۆخه‌دیر و بلاو كردنه‌وه‌ى ئه‌نواعى حه‌بی ئیعتیاد هێنه‌ر له ناو ئه‌و زیندانیانه هه‌وڵى تووشكردنیان ئه‌دات. ئێستا ئیعتیاد له ناو ژنان و كچانى ئێران بیداد ده‌كات و به‌م هۆكاره‌وه رێژه‌ى فه‌سادى ئه‌خلاقى له ناو كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام په‌ره ده‌ستێنێ، به ورد بونه‌وه له تاوانه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ى ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه و رۆژ نییه كه چه‌ندین بنه‌ماڵه به هۆى كێشه‌ى ئیعتیاده‌وه ژیانیان له به‌ریه‌ك هه‌ڵنه‌ته‌كێ، رۆژ نییه له گۆشه‌و كه‌نارى كۆلانه‌كان لاوێك به هۆى نه‌خۆشی ئیعتیاده‌وه گیان نه‌دات، رۆژ نیه كه‌سانى توشبوو به‌م نه‌خۆشینه بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و جۆره مه‌وادانه ده‌ست نه‌ده‌نه هه‌زاران كارى ناشیرین و دور له بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان.
جا ئه‌گه‌ر ده‌ستى رژیم له‌م بازرگانیه‌دا نیه، چۆن ده‌بێ گه‌نجێك كه بۆ بژیوى رۆژانه‌ى رو له سنوره‌كان ده‌كات تۆشى هه‌زاران كێشه و گرفت ببێته‌وه، به‌لام هاوردنى هه‌زاران تۆن مه‌واد بۆ ناوخۆى ولات به بێ كێشه‌و گرفت به‌رێوه بچێت؟ چۆنه كه كۆبونه‌وه‌ێكى ئاسایى لاوان یان خۆیندكاران له‌گه‌ڵ دژكرده‌وه‌ى توندى هێزه‌كانى رژیم به‌ره‌ورو ده‌بێته‌وه به‌لام دانانى چه‌ندین شوێنى دروست كردنى مه‌وادى مۆخه‌درى سه‌نعه‌تى له به‌رچاو رژیمدا ون ده‌بێت؟ چۆنه كه نرخى پێداویستى ژیانى خه‌لك رۆژ له دواى رۆژ زۆرتر ده‌بێت به‌لام نرخى مه‌وادى مۆخه‌دیر له حالى كه‌م بونه‌وه‌دایه به شێوه‌ێك كه نرخى هه‌ر گرام ماده‌ى شیشه له سه‌ره‌تاوه ١٥٠ هه‌زارتمه‌ن بووه به‌لام ئیستا به كه‌متر له ١٥٠٠ تمه‌ن له به‌ر ده‌ستى لاوه‌كاندایه.
به زانینى ئه‌م راستیانه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه رژیم هه‌رله سه‌ره‌تاى ده‌سه‌لاته‌كه‌یه‌وه سیاسه‌تى دژه مرۆڤانه‌و له ناو بردنى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى لاوانى له بیردا بووه و به‌م چه‌شنه به‌ره‌و روى لاوانى ئێرا

ن به گشتى و كوردستان به تایبه‌تى بووه‌ته‌وه.