به بوونى په‌یمانى نێونه‌ته‌وه‌یى، پێشێلكارى سه‌ره‌تایى مافى مرۆڤ ئه‌ژمار ناكرێن. زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كانى پێشێلكارى ماف كه راسته‌وخۆ له سیاسه‌ته‌كانى رژێم سه‌رچاوه ده‌گرێت و پێشێلكارى راسته‌وخۆى مافى مرۆڤ نیه، له به‌شى كرێكارى و مندالانه كه بێكارى كرێكاران، مندالانى بێبه‌ش له خویندن و مندالانى كار له‌و بابه‌ته‌ن. جێگه‌ى باسه ئه‌م راپۆرتانه به هۆى ئه‌وه‌یكه رژێمى ئێران ئیزنى چالاكى به لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ نادات ته‌نیا به‌شێكى بچووكه له پێشێلكردنى مافى مرۆڤ له ئێران.
كرێكارى
له جۆزه‌ردانى ئه‌مساڵ ٣٤ راپۆرت له پێشێلكارى مافى كرێكاران له لایه‌ن چالاكانى مافى مرۆڤ له ئێران تۆمار كراوه كه بریتییه له ٢٧ ١٨٧ حاڵه‌ت. به پێى ئه‌م راپۆرته٦١٨٧ كرێكار به هۆى داخرانى كارخانه یان كه‌م كردنه‌وه‌ى كرێكار له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان ده‌ركراون، كه ٤١٢٠ كه‌سیان ١٧٦ مانگ حهقدهستهكهیان دواخراوه. ١٢ كرێكار به هۆى روداو له شوێنى كاره‌كه‌یان یان نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى كارى گیانیان داوه، ١٠ كهسیتریش بریندار بوون، ٧٤٧١ كرێكار له كار بێكار بوونه، ١٧ كارخانه یان كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنان داخراوه. له‌م ماوه‌یه‌دا لانیكه‌م ٦٠ چالاكى كرێكارى ده‌ستبه‌سه‌ر و چالاكیك بۆ دادگاى شۆرش بانگهێشت كراوه. به پێى ئه‌م ئاماره و له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى پێشوو پێشێلكارى مافى كریكارى ٢٧ له‌سه‌د زیادى كردووه، له‌به‌راوه‌رد به مانگى پێشوو ٤١ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
كه‌مینه ئایینیه‌كان
له مانگى رابردوو له كۆى ١٩ راپۆرتى تۆمار كرا‌و ٤٨ حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى كه‌مینه ئایینیه‌كان له ئێران روى داوه كه بریتین له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٢٢ كه‌س و بانگهێشتى ٧ كه‌سیتر بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات، بانگهێشتى كه‌سیكیتر له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه، پێش گرتن به چالاكى ئابوورى دوو شارۆمه‌ندى به‌هایى و كلیساێك له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه داخرا. هه‌روه‌ها ٦ كه‌س له كه‌مینه ئایینیه‌كان له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه به ٣٠٤ مانگ زیندان مه‌حكوم كراون، هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان به هه‌ڵكووتانه سه‌ر ماڵى شارۆمه‌ندان ده‌ستیان دایه پشكنینى ماڵى سێ كه‌س له‌م شارۆمه‌ندانه و بێ حورمه‌تیان به كهسێكیتریش كردووه. به پێى ئاماره‌كان له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى پێشوو ١٢ له‌سه‌د و به به‌راورد به مانگى رابردوو ٤ له‌سه‌د پێشێلكارى مافى كه‌مینه ئایینیه‌كان زیادى كردووه.
كه‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
له مانگى رابردوو له كۆى ٨ راپۆرتى تۆمار كرا‌و ٣٢ حاڵه‌ت پیشێلكارى مافى كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ئێران روى داوه كه بریتین له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ١٣ شارۆمه‌ند و دادگایى كردنى ٤ كه‌س. هه‌روه‌ها له ماوه‌ى مانگى رابردوو ١٥ كه‌س له شارۆمه‌ندان به ٢١٣ مانگ زیندان، ٦٠ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو، ٢ ملیون ریاڵ جه‌ریمه مه‌حكوم كراون. به پێى ئه‌م ئاماره له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو پێشێلكارى مافى كه‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ٣٣ له‌سه‌د كه‌مى كردووه به‌لام له چاو مانگى رابردوو ٣٧ له‌سه‌د زیادى كردووه.
بازارى و پیشه‌یی
له مانگى رابردوو له كۆى ١٣ راپۆرتى تۆمار كرا‌و ٣٣٦ حاڵه‌ت پێشێلكارى مافى بازاریان له ئێران روى داوه. داخرانى ٣٢٨ چایخانه، قاوه‌خانه و ناوه‌ندى پهزیرایى، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٣ كه‌س له چالاكانى سنفى و پێش گرتن له كۆبونه‌وه‌ى شۆفیران، موحاكمهى ٢ كه‌س له چالاكانى سنفى و بێبه‌ش كردنى خانه‌ى مهتبوعاتى بوشهر له درێژه‌دان به چالاكى له پێشێلكارییه‌كانى مافى ئه‌سناف بووه كه له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٥٠ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٥٠ له‌سه‌د پێشێلكارى مافى ئه‌سناف زیادى كردووه.
فه‌رهه‌نگى
له مانگى رابردوو له كۆى ٦ راپۆرتى تۆمار كرا‌و ٣٠١٥ حاڵه‌ت پێشێلكارى مافى فه‌رهه‌نگى له ئێران روى داوه كه بریتین له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٣ كه‌س، پێش‌گرتن له قسه‌كردنى چالاكێكى فه‌رهه‌نگى، پێش گرتن له بلاوكردنه‌وه‌ى ٣٠٠٢ به‌رهه‌مى فه‌رهه‌نگى، هه‌روه‌ها داخرانى ٦ جێگاى فه‌رهه‌نگى و پێش گرتن له چالاكى دامهزراوهێكى فه‌رهه‌نگى، به‌رپرسانى شوێنه‌وارى فه‌رهه‌نگى له پێراگه‌یشتن به جێگاێكى فه‌رهه‌نگى خۆیان بوارد. به پێى ئاماره‌كان پێشێلكارى مافى فه‌رهه‌نگى له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٤٤ له‌سه‌د زیادى كردووه، له چاو مانگى پێشوو ٣٠ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
ژنان
له مانگى رابردوو له كۆى ٣ راپۆرتى تۆمار كرا‌و ٢٥ حاڵه‌ت پێشێلكارى مافى ژنان له ئێران روى داوه. ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى لانیكه‌م ١٢ ژن به هۆى بێ حجابیهوه و چالاكێكى بووارى ژنان به ١٢ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێراو مهجكوم كرا. به پێى ئاماره‌كان پێشێلكارى مافى ژنان له چاو جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٦٦ له‌سه‌د و له به‌راورد به مانگى پێشوو ٣٣ له‌سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه.
مندالان
له مانگى رابردوو له كۆى ٦ راپۆرت ١٠٦٤٧٠٧٦ مهورد پێشێلكارى مافى مندالان له ئێران روى داوه كه بریتییه له ٣٦٤٧٠٠٠ منداڵى بێ به‌ش له خویندن و ٧٠٠٠٠٠٠ منداڵى كار كه مانگى رابردوو له لایه‌ن رۆژنامه حكومهتیهكانهوه بلاو كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها چالاكێكى مافى مندالان ده‌ستبه‌سه‌ر و لانیكه‌م ٧٥ منداڵ له تاران له ته‌مه‌نى منداڵی‌دا ژیانى هاوسه‌ریان پێكهێناوه. به پێى ئاماره‌كان پێشێلكارى مافى مندالان له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٣٣ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ١٠٠ له سه‌د زیادى كردووه.
ئیعدام
له مانگى رابردوو له كۆى ٣٤ راپۆرتى تۆمار كرا‌و ٩٧ حاڵه‌تى سه‌پاندن و به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئیعدام له زیندانه‌كان یان له‌به‌ر چاو گشتى له ئێران روى داوه. له جۆزه‌ردانى ئه‌مساڵ ١٨ شارۆمه‌ند به تۆمه‌تى كوشتن و ده‌ست درێژى به ئیعدام مه‌حكوم كراون، ٦٦ زیندانى به تۆمه‌تى ماده هۆشبه‌ره‌كان، ده‌ست درێژى و دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا ئیعدام كراون. ٤٠ زیندانى به بلاو كردنه‌وه‌ى ره‌سمى ده‌زگاى قه‌زایى ئیعدام كراون، ٣٦ زیندانیش به شێوه‌ى نهێنى ئیعدام كراون. به پێى ئاماره‌كان سه‌پاندن و به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئیعدام له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٢ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٢ له‌سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه.
خویندكاران
له مانگى رابردوو له كۆى ٢٤ راپۆرت ٣٠٠ حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى خویندكاران له ئێران روى داوه. به پێى ئه‌م راپۆرته ١١ خویندكارى زانكۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٠ خویندكار به‌ر لێدان كه‌وتوون، ٢ كه‌س دادگایى و كه‌سێكیش بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگهێشت كراوه. هه‌روه‌ها ٣ خویندكار له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زاییه‌وه به ٦٩ مانگ زیندان و ١٤٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكوم كراون و خوێندكارێكیش له خویندن بێبه‌ش كراوه. به پێى ئه‌م ئاماره پێشێلكارى مافى خویندكاران له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٨ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٦٠ له‌سه‌د زیادى كردووه.
زیندانیان
له مانگى رابردوو له كۆى ٥١ راپۆرت ٢٧٧ حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى زیندانیان له ئێران روى داوه كه بریتییه له هێشتنه‌وه‌ى زیندانیه‌كان له جێگاى خراب ١٦٤ حاڵه‌ت ، بێبه‌ش بوون له چاوپێكه‌وتن ٥ حاڵه‌ت ، بێبه‌ش بوون له ده‌رمانى پزشكى ١٨ حاڵه‌ت ، گواستنه‌وه‌ى زۆره‌ملى بۆ شوینى نادیار ٥ حاڵه‌ت ، گواستنه‌وه بۆ ژوورى تاكه‌كه‌سى ١٣ حاڵه‌ت ، مانگرتنى ١٢ زیندانى سیاسى، به‌كار هێنانى كه‌له‌بچه و پابه‌ند و فشار خستنه سه‌ر زیندانى ٣ حاڵه‌ت ، پێرانه‌گه‌یشتن به دادخاستى زیندانى یه‌ك حاڵه‌ت ، ١٨ حاڵه‌ت هه‌ره‌شه له زیندانیه‌كان، ٢ حاڵه‌ت دورخستنه‌وه‌ى زیندانى، مردنى دو زیندانى سیاسى به هۆى نه‌خۆشى و ٦ حاڵه‌ت جیا نه‌كردنه‌وه‌ى تاوان. هه‌روه‌ها له به‌شى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان، نادیار بوونى چاره‌نوسى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان ١١ حاڵه‌ت ، پێش گرتن له چاوپێكه‌وتنى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان ١٦ حاڵه‌ت ، هه‌ره‌شه له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان یه‌ك حاڵه‌ت ، بێبه‌ش بوون له پارێزه‌ر یه‌ك حاڵه‌ت ، بێبه‌شى له ده‌رمانى پزشكى دوو حاڵه‌ت ، شكه‌نجه‌ى رۆحى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان ٣ حاڵه‌ت كه له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٤٧ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٣٥ له‌سه‌د پێشێلكارى مافى زیندانیان كه‌م بووه‌ته‌وه.
ئه‌ندیشه و به‌یان
له مانگى رابردوو له كۆى ٤٩ راپۆرت ٦٣٦ حاڵه‌ت پێشێلكارى ماف له به‌شى ئه‌ندیشه و به‌یان له ئێران روى داوه كه به پێى ئه‌م ئاماره ٢٤ كه‌س له چالاكانى ئه‌م به‌شه ده‌ستبه‌سه‌ر، ٤ كه‌س بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگهێشت كراوه و كه‌سێكیش له دادگاى شۆرش دادگایى كراوه. لانیكه‌م ٦٠ سایتى ئینترنێتى له لایه‌ن كۆمیته‌ى فیلترینگ داخراوه و پێش به بلاو بونه‌وه‌ى گۆڤارێك گیراوه، كافى نێتێك داخراوه. هه‌روه‌ها ١٠ كه‌س له چالاكانى ئه‌م به‌شه به ٦٧٨ مانگ زیندان، ١٢ مانگ زیندانى ههڵپهسیراو و ٥٠٠٠٠٠٠٠ ریاڵ جه‌ریمه مه‌حكوم كراون. به پێى ئه‌م ئاماره پێشێلكارى له به‌شى ئه‌ندیشه و به‌یان له به‌راورد به جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٣٢ له‌سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه له چاو مانگى پێشوو ٤ له‌سه‌د زیادى كردووه.