ته‌نانه‌ت زۆر جار به هۆى هه‌ستكردن به ته‌نیاییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا، به‌لام له راستى دا پێوه‌ندى به كۆمه‌ڵ و كۆى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. بیرۆكه‌ى خۆكوژى هاوتایه له‌گه‌ڵ بوونى كێشه و گرفتى جۆراوجۆر كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆى به هه‌ست و ناخى تاكه‌كانه‌وه هه‌یه. ره‌نگه كێشه‌یێك له‌روانگه‌ى كه‌سێكه‌وه زۆر ساكار بێ و هه‌ر ئه‌و كێشه‌یه له‌روانگه‌ى كه‌سێكى دیكه‌وه واتاى كۆتایی ژیان بدا كه ئه‌وه‌ش پێوه‌ندى به ده‌روون و ژینگه‌ى گه‌وره‌بوون و ژیانى كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌نده‌ى سه‌باره‌ت به هۆكارى خۆكوژییه‌كان ده‌ركه‌وتووه ده‌توانین ئاماژه به كێشه ئابوورییه‌كان وه‌ك هه‌ژارى و بێكارى و شكست هێنان له‌كار ، نه‌خۆشی خه‌مۆكى، ئه‌زموونى شكستخواردووى خۆشه‌ویستى، سه‌رنه‌كه‌وتن له خوێندن، مردنى كه‌سێكى خۆشه‌ویست، چه‌وسانه‌وه و توندوتیژى به‌رده‌وام، كێشه‌ى خێزانى و چه‌وسانه‌وه‌ى ژن له لایه‌ن پیاوه‌وه، ئیعتیاد و زیندان و چه‌ندین هۆى تر بده‌ین. ئه‌و هۆیانه هه‌موو پیشانده‌رى كه‌وتنێكن، كاتێك مرۆڤ تووشی ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌بێ و تووشی بێ هیوایی بوو و تواناى هه‌ستانه‌وه‌ى سه‌ر له‌نوێى نه‌بوو، بیر له رێگه‌ى خۆكوژى ده‌كاته‌وه. پسپۆران و شاره‌زایانى ئه‌و بواره ده‌ریانخستووه كه بیرۆكه‌ى خۆكوژى پێوه‌ندییه‌كى زۆرى به پارادایمى كاته‌وه هه‌یه و زۆربه‌ى خۆكوژییه‌كان به شێوه‌ى كتوپرِ و به‌رنامه‌رێژى بۆ نه‌كراو روو ده‌ده‌ن ، هه‌ر بۆیه له‌و كاتانه دا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێ، توانایی وه‌ستاندنى ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى له‌و رێگه‌ى قسه‌كردن و كات كوژییه‌وه هه‌یه. هه‌ر چه‌ند ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه كه‌سانێك له سه‌رنه‌كه‌وتنى یه‌كه‌م حاڵه‌تى خۆكوژیی ده‌ست بۆ هه‌وڵى دووهه‌م و سێهه‌میش ده‌به‌ن كه ئه‌و حاڵه‌ته پێوه‌ندیی به قورسایی و كاریگه‌ریی كێشه‌كه له‌ناخى كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه.
هه‌ر كام له‌و هۆكارانه‌ى ئاماژه‌م پێدا به نیسبه‌ت كۆمه‌ڵگاكانه‌وه جیاوازى هه‌یه و له كۆمه‌ڵگایێك ره‌نگه كێشه ئابوورییه‌كان زۆرتر ببنه هۆى خۆكوژى و له وه‌لاتێكى تر چه‌وسانه‌وه‌ى ژن له لایه‌ن پیاو و له‌شوێنێكى تر نه‌خۆشی خه‌مۆكى.
جێگه‌ى سه‌رنجه كه كه‌ش و بارودۆخى گشتى كۆمه‌ڵگا بوونى خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى كار و خۆشیه‌كانى كۆمه‌ڵگا و سیسته‌مى به‌رێوه‌به‌رێتى كه پێوه‌ندییان �
ڕێکه‌و 2012-06-23 15:22:28
به‌شی ( وتار )