له یادى داگیرسانى مۆمى یه‌ك ساڵه‌ى ته‌مه‌نى دامه‌زراندنى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێرانزوو توشى هه‌ڵه ده‌بن ئه‌گه‌ر به جوانى په‌روه‌رده و بارهێنانیان نه‌بێ،دۆخى لاوان له كۆمه‌لگایه‌كه وه بۆ كۆمه‌لگایه‌كى دیكه جیاوازیان هه‌یه،به‌تابیه‌تى له كۆمه‌لگاى كوردستانى ئێران . هه‌روه‌ك ده‌زانین رِژێمى ئێران له پێشى ئه‌و ولاتانه‌یه كه زۆرترین پێشه‌لكارى به‌رامبه‌ر مافى مرۆڤ ده‌كات ئه‌وه رِاستیه‌كه رون و ئاشكرایه و ئاماره‌كان ده‌سه‌ڵمێنن ئه‌و كێشانه‌ى كه روبه‌رووى لاوانى ئێران ده‌بێته‌وه بریتىیه له (كێشه‌ى ئابوورى –نه‌ته‌وه‌ى –فه‌رهه‌نگى- كۆمه‌لایه‌تى ) مه‌سه‌له‌ى ئابوورى یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانى لاوان و خوێندكاران به پێى ئاماره‌كانى رژێم رێژه‌ى بێكارى له سه‌ره‌تاى لاوى هه‌تا ٢٥سالى %٣٥ و له نێوان ٢٥ سالى هه‌تا ٢٩ سالى %١٦یه هه‌روه‌ك ده‌زانین بێكارى ده‌بێته هۆى كێشه‌زۆرى و وه‌ك زیاد بوونى كێشه كۆمه‌لایه‌ته‌كان وتووشبوونى تاوانى گه‌وره‌و و دزى كردن . ٢- ئیعتیاد،كه یه‌كێكه له دیارده جه‌رگ برِه‌كانى كۆمه‌ڵگاى ئێران كه به پێى ئامارى رێكخراو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئێران به‌رزترین رێژه‌ى موعتادى هه‌یه كه زیاتر له %٣٠ ئه‌و لاوانه‌ن كه له ژێر ته‌مه‌نى ٢٠ سالیدان ٤٧ له سه‌داى موعتادى له نێوان ٢٥-٤٠ سالیدایه و ٦٠% زیندانیه‌كانى ئێران تاوان بارى مه‌وادى هۆش به‌رن.كه رِژێمى ئێران بۆ خۆى سه‌رچاوه‌ى ئه‌و تاوانانه‌یه كه لاوى ئێران توشى بوون.
دیارده‌ى له‌ش فرۆشى: بێگومان له هه‌موو ولاتێك دیارده‌ى لاشفرۆشى هه‌یه ئه‌ویش به هۆى كیشه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و كێشه ئابووریه‌كانه‌وه‌یه به پێى ئامارێك ته‌نیا له شارى تاران‌دا ٢٠٠٠-٣٠٠٠كه‌سى له‌ش فرۆش هه‌یه هه‌روه‌ها رِژێمى ئێران به سه‌دان لاوى ئێرانى فرۆشتۆته ولاتانى ده‌وروبه‌رى كه‌نداوى فارس .
٤- نه‌خۆشى وایروسى : به‌داخه‌وه لاوانى ئێران تووشى جۆره‌ها نه‌خۆشى بوون وه‌ك خه‌مۆكى كه به‌هۆى بێ ئومێدبوون له داهاتووى خۆیان و چه‌ند كێشه‌یه‌كى دیكه توشیان هاتووه هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئایدز كه ئه‌ویش به هۆى زۆر به كارهێنانى ماده‌ى موخه‌دیر و په‌یوه‌ندى جنسى و.......هتد. دروست ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش چه‌ندین كیشه‌ى لێ‌دروست ده‌بێت وه‌ك دابران له كۆمه‌لگاو و تووشبوون به تاوان وخراپ بوونى بارى ئابوورى كه‌سه‌كان . هه‌روه‌ك ده‌زانین كه رِژێمى ئێران دژمنێكى سه‌ره‌كى میله‌تى كورده و زیاتر له هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌كى دیكه كه له ناو ئێرانداهه‌یه ده‌چه‌وسێنێته‌وه به‌داخه‌وه هه‌روه‌ك ده‌زانین لاوانى كوردستانى ئێران به دوور نین له‌م كێشانه. وه‌ك( بێكارى و تووشبوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان و توشبوون به هه‌ندێك نه‌خۆشى ترسناك كه به‌رچاوترینیان ئایدزه و......هتد)كه به شێوه‌ى به‌رنامه دارێژى رِژێمه .
لاوانى كوردستان بۆ روخانى رِژێمى پادشایه‌تى له پێناو دابین كردنى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كورد چالاكى به‌رچاویان ده‌كرد .لاوانى كوردستان ئه‌وه‌ندى خوێنگه‌رم بوون كه پشتێوانیان له هه‌ربزوتنه‌وه‌یه‌كى ئازادى خوازیان ده‌كرد هه‌ر ئه‌مه بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه ببنه پێشه‌نگى باقى ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئێران.له‌دواى سه‌ركه‌وتنى شۆرِشى گه‌لانى ئێران و به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتى رِژێمى ئاخوندى و سیاسه‌ته خراپه‌كانى سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد و له دوایدا هێرشه سه‌ربازیه‌كان و پروپاگەندەییەكانىبۆ سه‌ر خه‌لكى كوردستان.لاوان له پێشى هه‌موو چینه‌كانى دیكه‌ى ئێران كه‌وتنه خۆ و له به‌رامبه‌ریاندا بێ هه‌ڵوێست نه بوون زۆربەى فیداكاریەكانى ئەو ماوەیە لەلایەن لاوانەوە كرا و بۆ پارێزگارى لە نیشتمان و بەرنگار بوونەوەى هێزەكانى رژیم لە زۆربەى ناوچەكانى كوردستان ده‌ورى سه‌ره‌كى و كاریگه‌ریان هه‌بوو . لە راستیدا لاوانى كورد بە درێژایی شۆرشى مافخوازى ئەو گەلە، سوتەمەنى شۆرش بوون و بە هەزاران لاوى كورد لەو پێناوەداشه‌هید بوون . رژیم كە دەیبینى لە ناو كۆمەڵانى كوردستان و بەتایبەت لە ناو لاوان‌دا هیچ پێگەیێكى نیە و بەردەوام بەرنگارى هەیە لە بەرانبەر سیاسەتەكانى دا، بە هیچ شێوەیێك ئامادە نەبوو بۆ ئاسوودەیی و خزمەتگوزارى كوردستان هەنگاو هەڵگرێ و یەكێك لە سیاسەتەكانى هێشتنەوەى خەڵكى كوردستان بوو له هەژارى و برسیەتى..
لەلایێكى دیكەوە بەوەوە نەوەستاو لە رێگەى دەست و پێوەند و مۆرەكانیەوە بە دەیان جۆر مەوادى موخەدیرى هێنا كوردستان و هەرزان فرۆشى كرد و پەرەى پێدا. له وه‌ها هه‌ل ومه‌رجێكدا لاوان پێوسیتیان به ناوه‌ندێك هه‌یه بۆلاوان بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریان وپێشه‌نگیان بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌وقه‌یرانه‌ى كه تێى كه‌وتوون. هه‌روه‌ها به‌ده‌ست هێنانى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان . ئه‌وه‌ى جێگه‌ى باسه ساڵى رِابردوو له ١١-٢-١٣٩٠ كۆچى خۆرى به‌رامبه‌ر به ١-٥-٢٠١١ده‌سته‌یه‌ك له لاوانى شۆرِشگێر له ناو رِیزه‌كانى سازمانى خه‌بات (ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران)نیان دامه‌زراند .دیاره له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك كار و چالاكى رِێكخراوه‌ى وه‌ك سمینار‌و كۆرِوكۆبوونه‌وه و به‌ژدارى كردن له كۆنفراسى لاوانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان كرد.له‌به‌رنامه‌ى داهه‌یه له داهاتوویه‌كى نزیكدا هه‌نگاو بۆ گرتنى كۆنگره‌و كۆنفراس هه‌لگرێ و به‌رنامه و ئامانجگه‌لێكى تۆكمه‌تر بۆ داهاتووى تووێژى لاوانى كوردستانى ئێران دارِێژێ.به هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران و تێكرِاى لاوانى به هه‌ست و نیشتمان په‌روه‌رى ولاته‌كه‌مان.. ڕێکه‌و 2012-06-02 18:35:18
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )