دوو لاوی خه‌ڵكی گوندی "گه‌لێن"ی سه‌ر به شاری سنه له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌ی هه‌واڵنێری كوردپادا هاتووه، رۆژی دواتر واته رێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌رِ هێزێكی زۆری ئیتلاعاتی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی باوكی حه‌مزه كه‌رمی له گوندی گه‌لێن و برایه‌كی به‌ناوی فه‌رشاد كه‌رمی ته‌مه‌ن ١٨ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌روه‌ها پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌یان دستیان به‌سه‌ر كه‌یسی كۆمپیۆتێری و ناوبراودا گرتووه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه. هه‌تا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌مه‌رِ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و شوێنی راگیرانی ئه‌و ٢ لاوه كورده زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
ڕێکه‌و 2012-07-11 14:36:15
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )