سمایل ئاغا(سمکۆ)
ناردنی بۆمبێک بۆ سمکۆ،

بانەمەڕی(١٢٩٨) واتە(١٩١٩ز)(مکرم الملک) جێگری ئوستانداری ئازەربایجان بە هاوکاریی ئەرمەنیەکان

بۆمبێک ساز ئەکاو لە پاکەتێکدا ،بە پۆستدا ئەینێری بۆ سمایل ئاغا لە(چهریق)، واتە شیرینییە و هی

خەسوویەتی و بۆ کچەزا چکۆلەکەی خۆی ناردووە،بەڵام سمایل ئاغا ئەوەندە سافیلکە نەبووە لەو فێڵە نەگا

کاتێک پاکەتەکە وەرئەگرێ نایکاتەوە و ناهێلێ کوڕە چکۆلەکەشی بی کاتەوە.

دەیدا بە کەسێک لە تەنیشت خۆیەوە بزانێ چی تێدایە. کاتێک ئەو کەسە دەزووی پاکەتەکەوە ئەکاتەوە،

تیشکێکی کەمی لێ ئەبێتەوە.

سمکۆ خێرا شەقێک لە پاکەتەکە هەڵ ئەداو کوڕەکەی لە باوەش ئەگرێ و خۆی ئەدا بە زەویدا.

چەند هەنگاو لەولاترەوە،بۆمبەکە ئەتەقێ و عەلی ئاغای برای و چەند کەسی دیکە ئەکوژرێن و،

سمکۆ لە مردن دەرباز ئەبێ.

—————————-




سمکۆ ناوی ئیسماعیلە و‌ کوڕی‌ محەمەد پاشای‌ کوڕی‌ عەلی‌ خانی‌ کوڕی‌ ئیسماعیل ئاغای‌ شکاکە و بنەماڵەکەیان لە مێژەوە گەورە و دەسەڵاتداری‌ خێڵی‌ شکاک بوون. سمکۆ ساڵی‌ ١٨٨٧ لەدایک بووە و پاش مردنی‌ باوکی‌ و جەعفەر ئاغای‌ برای‌، سەرکردایەتی‌ شکاکی‌ گرتۆتە دەست و لەدوای‌ جەنگی‌ یەکەمی‌ جیھانییەوە ھاتۆتە کۆڕی‌ خەبات و کوردایەتییەوە. ھەرچەندە لە ساڵانی‌ جەنگی‌ یەکەمی‌ جیھانیدا سمکۆ لە ھیچ چالاکییەکی‌ سیاسی بەشداری‌ نەکردبوو، بەڵام ھێزەکانی‌ ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ شاری تفلیس و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی‌ لە خۆی دابنیشێ‌ و ھیچ ھەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.




—————————-




شۆڕشی سمکۆ

کە جەنگی‌ یەکەم کۆتایی‌ ھات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی‌ سیاسی‌ ناوی‌ دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی‌ ئیدارەیەکی‌ کوردیدا ساڵی‌ ١٩١٩ شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی‌ گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی ١٩٢١ لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی‌ گەورەی‌ ھێزەکانی حکومەتی‌ ئێراندا سمکۆ ناچار بوو پاشەکشێ‌ بکات و پەنا بەرێتە بەر تورکیا. ساڵی‌ ١٩٢٤ بە بڕیارێکی‌ لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی‌ ١٩٢٦ جارێکی تر شۆڕشی‌ بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکاو ماوەیەک لە تورکیادا بە دەستبەسەری‌ مایەوە. پاش ئازاد کردنی‌ گەڕایەوە ئێران و ساڵی‌ ١٩٣٠ بە پیلانێکی‌ کاربەدەستانی‌ ئێران لە شاری شنۆ کوژرا، بەمەش شۆڕشەکەی‌ شکاک کۆتایی‌ ھات کە یانزە ساڵ درێژەی‌ کێشابوو.

 ئازاد ڕەواندوزی
536




ڕێکه‌و 2012-07-12 14:56:29
به‌شی ( وتار )







سیاسی