پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بە بۆنەیی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن
هەروەك دەزانین ژنان لە كوردستان بە دووقات زۆڵم و زۆریان لێ دەكرێت، جارێك
482288_486127674773832_1738012184_n
 بە هۆی ژن بوونیانەوە و جارێكیش بە هۆی ئەوەیكە كوردن، ئەمە جگە لەوەی رێژەی ئیعدام و  خۆكووشتن بە هۆی كێشە كۆمەلایەتیەكان و هەروەها  توشبوانی مادەهۆشبەرەكان لە نێو ئافرەتان و ژنانی كورددا لە كوردستانی ئێران لە بەرزبوونەوەدایە كە ئەمەش دەرخەریی ئەوەیە كە رژێم نەك هەر نەیتوانیوە مافەكانی ژنان بپارێزێت بەڵكو بەردەوام سوكایەتیان بە ئافرەتان كردووە و سیستەمە دژە ژنی لە ئێران بە بەردەوامی پەرە پێداوە. هەروەها  لە هەر جموجۆلێكی نائاسایی لەلایەن رژێمەوە گیراون وتوشی زیندانی و ئەشكەنجەدانی جەستەیی و دەرونی بونەتەوە ئەمە سەرەرای ئەوەی كە بەشێك لەكۆمەلگای كورد بە هۆیی پەیرەوكردنی داب و نەریتە كۆنەكانەوە مافەكانی ئافرەتیان پێشەلكردووە و بەردەوام چاوساونەتەوە بەلام لەگەل ئەمانەشدا ژنانی كورد بەردەوام لە خەبات و تێكۆشاندابوون و كەم نەبووون ئەو ژنانەی كە لە كۆنەوە تا ئێستا شان بە شانی پیاوان لە هەموو بوارەكانی خەبات و تێكۆشان بە مەبەستی بە دیهێنانی مافە نەتەوایەتی و مافە بنچینەییەكانیان تێكۆشاون .

ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران باوەری وایە كە دەبێت ژنان شان بە شانی پیاوان  بۆ وەدیهێنانی یەكسانیخوازی تێبكۆشن و دەورورۆلی ژنان لە شۆرشی نەتەوەكەمان بەرزدەنرخێنێت.

جارێكیتر رۆژی 8ی مارس لە هەموو ئافرەتێكی تێكۆشەر و كۆڵنەدەر پیرۆزدەكەین وە لەم رۆژەدا درود و سلاو بۆ رۆحی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان بەگشتی و ئافرەتانی كورد بەتایبەتی  دەنێرین و هیوادارین هەمیشە رێگایان پر رێبواربێت .

ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران 

دەستەیی بەرێوەبەری

7ی مارسی 2014





ڕێکه‌و 2014-03-07 10:08:11
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی