بۆ ڕێگه‌گرتن له دابه‌شبوونی هه‌میشه‌یی ئه‌و وڵاته ڕێكه‌وتنه‌كه پێشنیازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی ده‌كرد له‌ساڵی ١٩٥٩ز به مه‌به‌ستی یه‌كخستنه‌وه‌ی وڵاته‌كه. كاتێكیش ڤیێتنامییه‌كانی باشوور ئه‌نجامدانی وه‌ها هه‌ڵبژاردنێكیان ڕه‌تكرده‌وه چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌زانرا كه گروپی ڤیت مینه ئه‌یباته‌وه، ڤیێتنامییه‌كانی باكوور ده‌ستیان كرد به له كارخستنی ڤیێتنامی باشوور.
ساڵی ١٩٥٩ز جه‌نگی ڤیێتنام ، ڤیێتنامی باكووری كۆمۆنیست و به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی ڤیێتنامی -كه گروپێكی ناسیۆنالیستی بوون و بنكه‌كه‌یان له باشوری ڤیێتنام بوو-خسته یه‌كبه‌ره‌وه دژبه ڤیێتنامی باشوور.ساڵی ١٩٦٥ز ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ڤیێتنام كرد بۆ یارمه‌تیدانی باشووره ڤیێتنامی باشوور. ململانێیه‌كی درێژ خایه‌ن و خوێناوی كه به جه‌نگی ڤیێتنام ناسرا ڕوویدا و تا ساڵی ١٩٧٥ی خایاند. پێش كۆتایی هاتنی به وڵاتانی دراوسێ (لاوس و كه‌مبۆدیا)دا بڵاو بووه‌وه و تا دره‌نگانێك دوای ١٩٧٥ز درێژه‌ی كێشا. له كه‌مبۆدیا جه‌نگه‌كه بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ناسراو به "خمێر رۆگ" به سه‌ركردایه‌تی پۆل پۆتی گه‌یانده ده‌سەڵات كه ڕژێمه‌كه‌ی ڕه‌شه كوژی (جینۆساید)ێكی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی هێنا. له‌م كاتانه‌دا ، له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان جیهانی شیوعیه‌ت دووباره خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ته‌شكیله كرده‌وه له ئه‌نجامی دابه‌شبوونی تاڵ و ئاشكرای به‌ره‌و زیادچووی نێوان یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و چین.