خه‌باتكاره‌ى گه‌له‌كه‌مان،كه‌لێنێكى گه‌وره‌ى خسته نێو جوولاَنه‌وه‌ى ئازادیخوازى كوردستان و زیانێكى قه‌ره‌بوو نه‌كراوه به‌ر ئه‌م گه‌له خه‌باتكاره كه‌ووت. ژیانى٧٠ ساڵ خه‌بات و شۆرِشى مامۆستاى ناودارو رِێبه‌رى مه‌یدانى جوولاَنه‌وه‌ى ئازادیخوازانه له كوردستان، پرِه له ده‌رس وئه‌زموونى شۆرِشگێرى وبه‌سه‌رهاتى حه‌یاتى سیاسى ئه‌م كه‌ڵه پیاوه‌ى میژوو،لێوان لێوه له سه‌روه‌رى سه‌ربه‌رزى وموباره‌زه له دژى زاڵمان.ئه‌م خه‌باتكاره به‌ئه‌زموون وبه بلیمه‌ته هه‌موو ژیانى خۆى خسته‌خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌ى وله هه‌موو بواره‌كانى سیاسى وئایینى وكۆمه‌لاَیه‌تى گه‌لى به‌شخوراوى كورددا رِه‌نگى داوه‌ته‌وه‌وه‌ك مامۆستایێكى بێوێنه ته‌واوى هێزى خۆى له تێگه‌یاندن وپێگه‌یاندنى ئه‌م نه‌ته‌وه‌دا به‌كاربرد.بێگومان ده‌وورى مامۆستاى رِێبه‌روخه‌باتكارى رِۆژه‌سه‌خته‌كانى مه‌یدانى كورایه‌تى،دیاروبه‌رجه‌سته‌یه و له‌دوایى خۆشى دنیایێك له‌ئه‌زموون وئامۆژگارى بۆ جێهێشتووین.ئه‌وه‌ى رِێگه‌ورِێبازى به‌رِێزیان بگرێته‌به‌ر،سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر هه‌موو ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه وكوسپه‌كاندامسۆگه‌ره.پێویسته هه‌موو ژیانى سیاسى وئایینى وكۆمه‌لاَیه‌تى جه‌نابیان بكرێته ده‌رس و وانه،تا ئه‌م نه‌سڵه‌و نه‌سڵه‌كانى داهاتوو كه‌ڵكى لێوه‌ربگرن وفێرى ئه‌و وانه‌یه بن كه هیچ بابه‌تێك له حه‌یاتى مرۆڤدابه بێ له‌به‌رچاو نه‌گرتنى ئه‌خلاق،ئاكامى نابێت و ئه‌وه ئه‌خلاق و خوو رِه‌وشتى به‌رزى ئینسانیه كه مرۆڤ ده‌گه‌یێنته لوتكه‌ى به‌خته‌وه‌رى و كامه‌رانى. ئێمه رِێبوارانى رِێگه‌ى مامۆستاى رِێبه‌ردامه‌زرێنه‌رى سازمانى خه‌باتى كوردستان،رۆحى هه‌رگز نه‌مرى جه‌نابیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌كه تاسه‌روسه‌ركه‌وتن درێژه پێده‌رى رِێگه‌ى پاكیان بین وئه‌و مه‌كته‌به‌ى به‌رِێزیان بناغه‌یان دانا ئاوه‌دان وئاوه‌دانتر رِایبگرین .
به‌رزوبه‌رِێز بێت یادى دوو ساڵه‌ى كۆچى جه‌نابى مامۆستا سه‌ید جه‌لال حسینى
یادى به‌رزو رِێگه‌ى پرِ رِێبوار
كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى خویندكارانى سازمانى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێرانَ
٢٧ى پووشپه‌رى ١٣٩١ 