دووشه‌مه 15 جۆزه‌ردان 2723
كورته فیلمی ئه‌زموونیی "شوێن پێی ژیان" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌زموونیی ئه‌و فێستێڤاڵه و هه‌روه‌ها دیپڵۆمی شانازی به‌ده‌ستهێنا و چووه قۆناغی كۆتایی و به‌شی پێشبرِكێی سه‌ره‌كیی ٢٩ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تارانه‌وه، كه برِیاره دوو مانگی داهاتوو به به‌شداریی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له "سینه‌ما فه‌لستین"ی شاری تاران به‌رِێوه بچێت. هه‌روه‌ها كورته فیلمی ئه‌زموونی "بێده‌نگیی تاڵاوه‌كان" له ده‌رهێنانی خانمه سینه‌ماكاری مه‌ریوانی فاتمه ده‌ستمه‌رد، له به‌شی "فیلمی لاوان"دا له یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌كبه‌ر، له شاری تاران به‌شداری كرد و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵه‌وه، وه‌كوو لاوی سه‌ركه‌وتوو و نموونه‌ی ئێران له به‌شی فیلم‌دا ده‌ست نیشان كرا
.