لاوان له ئێرانى ژێرده‌سه‌لاتى رژیمى دیكتاتۆرى ئێستادا نه‌ك هه‌ر به كه‌مترین مافه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون به‌ڵكوو له‌و ده‌سه‌لاته‌دا به چاوى گوومان و موشكیل سه‌یریان ده‌كرێ، هه‌ر بۆیه به شێوه‌یێكى سیستماتیك ده‌چه‌وسێنه‌وه و بێ به‌ش كراون له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیان.
رژیمى كۆمارى ئیسلامى له ماوه‌ى ٣٣ ساڵ ته‌مه‌نى شوومى دا، به‌رده‌وام بۆ مه‌هار و به لارێ‌دا بردنى لاوان پیلانى جۆراوجۆریان به‌كارهێناوه. به به‌رده‌وامى گاڵته به هه‌ست و سۆزی لاوان كراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لاو هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى هۆویه‌تى راسته‌قینه‌ى خۆى داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى بۆ ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وام بووه، به‌لام ئه‌و رژیمه دیكتاتۆر و سه‌ركوتگه‌ره له رێگه‌ى جۆراوجۆره‌وه كۆسبى بۆ هه‌وله‌كانى لاوان ناوه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا لاوان له ئێران به هۆى سیاسه‌ته‌كانى رژیمه‌وه گیرۆده‌ى ده‌یان دیارده‌ى جۆراوجۆرى كۆمه‌لایه‌تى، ئابوورى، فه‌رهه‌نگى و سیاسى بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت به شێوه‌یێكى به‌رنامه بۆدارێژراو په‌ره به دیارده‌ى ئیعتیاد له نێو لاوان‌دا دراوه و ئه‌و نه‌خۆشیه مه‌ترسیدار و كوشه‌نده‌یه هه‌موو مه‌حافلێكى لاوانى ته‌نیوه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه‌كانى ئیدز و هیپاتیت لاوانى به‌ره‌ورِووى مه‌ترسى زۆر جیددى كردۆته‌وه. هاوكات بێكارى و هالاوسانى ئابوورى لاوانى كردۆته ئامانج و هه‌ل و مه‌رجێكى وه‌هاى خولقاندوه كه لاوان نه‌توانن به‌رنامه‌یه‌كى ئه‌وتۆیان بۆ داهاتووى خۆیان هه‌بێ.
یه‌كێكى دیكه له كێشه گه‌وره‌كانى لاوان له ئێران نه‌بوونى ئیعتماد و باوه‌رِه كه ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مى پیلانه‌كانى رژیمه و له چه‌ند ساڵى رابردوودا به روونى لایه‌نه خراپه‌كانى نه‌بوونى ئیعتماد واى كردوه كه له كۆمه‌ڵگاى ئێران به گشتى و له نێو توێژى لاوان به‌تایبه‌تى نه‌یانتوانیوه بۆ به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌كانى رژیم و دیارده جۆراوجۆره‌كان بزوتنه‌وه و رێكخستنى به‌رچاو و كاریگه‌ر سازبكرێ. به گشتى نه‌بوونى سیقه و باوه‌ر به یه‌كترى هه‌ل و مه‌رجێكى دروست كردوه كه لاوان له حاست به‌شێكى زۆر له رووداوه‌كان له كۆمه‌ڵگاى ئێران بێ ده‌نگ بن.
له كوردستانى رۆژهه‌لاتیش لاوان هێزى كاریگه‌ر بوون له هه‌موو باره‌كانى ژیان له‌و ناوچه‌یه‌دا، به‌لام به‌وهۆیه‌ى یه‌كێك له كێشه ئه‌ساسیه‌كانى لاوان له كوردستاندا مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌و توێژه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردستان توانیویه ده‌ور و نه‌قشى به‌رچاویان هه‌بێ له بردنه پێشى بزوتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانى كورد و به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌ركى ئه‌و بزوتنه‌وانه له سه‌رشانى لاوان بووه. به هاتنه سه‌ركارى رژیمى خومه‌ینى و هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر كوردستان لاوان وه‌ك هێزێكى پۆلایین له به‌رانبه‌ر هێزه داگیركه‌ره‌كان وه‌ستانه‌وه و له پێناو سه‌لماندنى ماف و ویسته‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد ژماره‌یه‌كى زۆر له لاوان گیانى پاكیان پێشكه‌ش كرد.
به داگیركردنه‌وه‌ى كوردستان له‌لایه‌ن رژیمى داگیركه‌رى ئێرانه‌وه، لاوانى كورد كرانه ئامانجى پیلانه‌كانى ئه‌و رژیمه و له چه‌ند ساڵى رابردوودا به هه‌زاران كه‌س كه‌وتوونه داوى به‌رنامه ره‌ش و دزێوه‌كانى رژیمه‌وه. ئیعتیاد له كوردستاندا به شێوه‌یێكى به‌رنامه بۆ دارێژراو و سیتماتیك په‌ره‌ى پێدراوه و رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له لاوان به‌و دیارده‌وه گیرۆده بوون، هاوكات بێكارى له كوردستاندا یه‌كێك له‌و كێشانه‌یه كه به هۆى نه‌بوونى سه‌رمایه‌گوزارى له‌و ناوچه به پیته‌دا ته‌نگى به خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه و به‌شێكى زۆر له لاوانى كورد بۆ بژیوى ژیان روو له ناوچه دووره ده‌سته‌كانى ئێران و به‌شێكى دیكه روویان له كارى كۆڵبه‌رى كردوه كه رۆژانه له‌لایه‌ن هێزه داپڵۆسێنه‌كانى رژیمه‌وه ده‌كرێنه ئامانج و تا ئێستا ژماره‌یێكى زۆر بوونه قوربانى و شه‌هید كراون.
هه‌روه‌ها به‌هۆى بێكارى، گرانى و هه‌لاوسانى ئابووریه‌وه دیارده كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له كوردستاندا رۆژانه به‌ره‌و سه‌ر ده‌چێ، لاوان تواناى هاوسه‌رگیریان كه‌مه و هاوكات رێژه‌ى ته‌لاق له شاره‌كانى كوردستاندا روو له هه‌ڵكشانه و به ئه‌ندازه‌یێكه كه رێژه‌ى هاوسه‌رگیرى و ته‌لاق لێك نێزیك بۆته‌وه.
فدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى لاوانى كوردستانى ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی به بۆنه‌ى ٢١ى گه‌لاوێژ، له پێناو به‌دیی هاتنى تێكرِاى ماف و ئازادیه‌كانى لاوانى كورد تێ ده‌كۆشێ و كار ده‌كا بۆ چاره‌سه‌رى دیارده كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له كوردستان و به‌رده‌وام ده‌بێ له خزمه‌ت به مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورده‌وه و به‌ده‌وام ده‌بێ له به‌ره‌وپێش بردنى بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ى كورد ، به‌هیواى هاتنه‌دیی تێكرِاى مافه‌كانى لاوانى كوردستان له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورددا.
فدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى لاوانى كوردستانى ئێران
٢١ى گه‌لاوێژى ١٣٩١