گرووپی مۆسیقای کوردانی خۆراسان لە مەریوان کۆنسێرتیان بەرێوەبرد بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، گرووپی مۆسیقای کوردەکانی ئوستانی خۆراسانی باکوور بەناوی "هەرای"، کەلە هونەرمەند و ژەنیارانی کوردی خۆراسان پێکهاتبوو، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری مەریوان مۆسیقا و گۆرانیان پێشکەش کرد. گرووپی مۆسیقای هەرای، کەلە رۆژانی ٦، ٧ و ٨ی پووشپەڕدا لە شاری مەریوان مۆسیقا و گۆرانییان پێشکەس کرد، سەرجەمیان خەڵکی شاری کوردنشینی قووچان بوون و بە جلوبەگی کوردییەوە لە کۆنسێرتەکەدا ئامادە بوون. دوایین رۆژی کۆنسێرتی مۆسیقایی گرووپی "هەرای" بە چەند تابلۆ هەلپەڕکێی گرووپی هەڵپەڕکێی "تورغە" و هەڵپەڕکێی کوردانی خۆراسان کۆتایی پێ هات. گرووپی مۆسیقای هەرای ساڵی ٨٤ دامەزراوەو ساڵی ٨٩ دەستی بە چالاکی کردووە، کە نەستەرەن ئەبولحەسەنیزادەی قووچانی (سەرپەرستی گرووپ و دەهۆڵژەن)، موژگان خۆشئەندام (ئاهەنگساز و کاری تەنزیم)، حامید بوڵەندهیمەت (تووزەلە)، پەیمان مەنمەعی (دووتار ژەن)، رەزا خوسرەوی (ژەنیاری کەمانچە)، سەید مەیسەم مووسەوی (ژەنیاری دەف و دایرە)، مەهسا عەلی تەڵەب (ژەنیاری ئامێرەکانی پرکاشن)، شەرارە فیلاب (گۆرانیبێژ)، حەسەن قەدیمی(گۆرانیبێژ)، موحسین قەدیمی(گۆرانیبێژ) لە ئەندامانی ئەو گرووپەن.
ڕێکهو 2014-07-01 03:06:25
بهشی ( ئهدهب و هونهر )