٢٢ی گه‌لاوێژ ڕۆژی جیهانی لاوان به‌رزو به‌رێزبێت
بەداخەوە لە ئێران دا بەبوونی رژیمی دیكتاتۆری ئێستا لاوان بە جێ گوومان چاویان لێ دەكرێ، بەتایبەت ئەو لاوانەی بە چاوێكی كراوە و بە بیرێكی رۆشن لە داهاتووی خۆیان و وەڵاتەكەیان دەروانن، هەر بۆیە هەر لە سەرەتای هاتنە سەركاری ئەو دەسەڵاتەوە بیر و هزری لاوان كرایە ئامانج، بە شێوەیێك كە بە پیلان و بەرنامەی جۆراوجۆر ویستیان مەرامەكانی خۆیان بسەپێنن بە سەر لاواندا و یا خود لە سەر ئەو بەرنامانە رۆیشتن كە لاوان دوور خەنەوە لە بیركردنەوە لە وەڵات و لە حاست مەسەلە گرینگەكانی ئێران بێ دەربەست بن. 

لە كوردستاندا كە هەر لە بەرێ ڕا لاوان پێشڕەو بوون، هۆی بەرەو پێشچوونی كۆمەڵی كوردەواری بوون و هەر چی ئاڵووگۆری فكری و فەرهەنگی و سیاسیە لە سەر دەستی لاوان كراوە، بەڵام به‌داخه‌وه‌ لاوان له‌ كوردستانی ئێران بوونه‌ته‌ قوربانی سیاسه‌ته‌ نادروست و دژمنكارانەكانی ڕژێمی ئێران، ئەو رژیمە بە بەرنامەوە دەستیان دایە بە لارێدا بردنی لاوان و بە برسی هێشتنەوەی كۆمەڵگای كوردستان و بایەخ نەدان بە ژێرخانی ئابووری ئەو ناوچە فشارێكی ئابووری خستە سەر لاوی كورد، هەروەها لە درێژەی ئەو فشارانەدا دیاردە كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەكان وای لە لاوانی كورد كردوە كە ئەو توێژە گرینگەی كۆمەڵگای كوردستان گیرۆدەی دەیان دیاردە بنەوە، بۆ ئەوەی لاوانی كورد نەتوانن بیر لە مەسەلە نەتەوایەتیان و مافەكانیان بكەنەوە. 

ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی ٢٢ی گەلاوێژ له‌ سه‌رجه‌م لاوانی جیهان و ئێران به‌گشتی و لاوانی كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی، داوا له‌سه‌رجه‌م لاوانی خه‌باتكار و شۆڕشگێڕی كوردستان ده‌كات كه‌ ڕیزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و زیاتر له‌ جاران لە به‌رامبه‌ر سیاسته‌ نادروست و دزێوەكانی ڕژێمی ئێران بوه‌ستنەوە، چوونكە بە هاتنی شنەبای ئازادی لە ناوچەكە، ئەركی لاوان لە رابردوو قورستر دەبێ. هەر بۆیە پێویستە لاوان بە شێوەیێكی بەرین ریزەكانی خۆیان یەكخەن و ئامادە بن بۆ ئاڵووگۆڕی بنەڕەتی لە ئێران و راماڵینی پێگەی داگیركەران و دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی لە كوردستان.

سەركەوێ خەباتی نەتەوەی كورد

هەر بژی لاوی كورد پێشڕەوی بزوتنەوەی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان

ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران

دەستەی بەرێوەبەری

٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩١

nawandi lawani khabatnawandi lawani khabat





ڕێکه‌و 2012-08-12 03:35:08
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی