لاوێكی كورد دوای دوو مانگ راگیران له‌ گرتنگه‌دا، بۆ گرتووخانه‌ی شاری مه‌ریوان راگوێزرا

 ئه‌و هاووڵاتییه‌ كورده‌ ماوه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی كرێكاری بووه‌ و له‌ كاتی گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ ئێران هاورِێ‌ له‌گه‌ڵ لاوێكی دیكه‌ به‌ناوی پشتیوان ئه‌فسه‌ری ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ كورِی سوهراب ده‌ستبه‌سه‌ر كران. رێكه‌وتی ١٤‌ی گه‌لاوێژ پشتیوان ئه‌فسه‌ری هاورِێ‌ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ كراوه‌. ئه‌و لاوه‌ كورده‌ له‌ ماوه‌ی راگیرانی له‌ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا، له‌ژێر زه‌خت و گوشار و هه‌وره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه‌.


aram

ڕێکه‌و 2012-08-12 13:29:18
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی